شاری مۆسیقارە سپیەکان Quotes

Rate this book
Clear rating
شاری مۆسیقارە سپیەکان شاری مۆسیقارە سپیەکان by Bachtyar Ali
255 ratings, 4.37 average rating, 43 reviews
شاری مۆسیقارە سپیەکان Quotes Showing 1-1 of 1
“خۆشەویستی لای جەلادەت وەک مۆسیقا بوو، وەک چۆن لە مۆسیقادا دواجار مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی، لە خۆشەویستی ڕاستەقینەشدا مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی.

کێشەکە هەر بێتوانایی زمان و کەم قودرەتی وشە نەبوو لە تەعبیرکردندا، بەڵکوو ئەوە بوو کە دواجار خۆشەویستی ڕاستەقینە وەک مۆسیقا ئامانجێکی نییە، تەفسیرێکی نییە بۆ لێرەیە و چی دەوێت، کە توانی تێبگات چی دەوێت، لەوە دەکەوێت خۆشەویستی بێت، کە ڕوخسارێکی نەگۆڕ و تەفسیرێکی کۆتایی وەرگرت ئیتر دەمرێت.

خۆشەویستی ئەوەیە کە شادومانی بە بوونی ئەم مرۆڤە لەسەر زەوی، شادومانییەک هیچ مەبەستێکی لەپشت نییە، عاشقێکی ڕاستەقینە یەکێکی خۆشناوێت لەبەر ئەوەی جوانە، بەویقارە، ئەفسوناوییە، بەڕەوشتە، بەمەکرە یان هەر سیفەتێکی بێ مانای تر. بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەوە تەنیا ڕێگایە بیر لە هیچ غایەتێک نەکاتەوە”
Bachtyar Ali, شاری مۆسیقارە سپیەکان