(?)
Quotes are added by the Goodreads community and are not verified by Goodreads. (Learn more)
Latif Halmat

“ﻻﻭﮐﯽ ـــ ﻭﺭمێ ــ
ﺑﺘﺎنەﻭێ ﻭ نەﺗﺎنەﻭێ
ﮐﯿﮋﯼ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎنە .. ﻭﺭمێ
ڕەﻧﮕﻮڕﻭﻭﯼ ﻭەﮐﻮ سەﻗﺰ ﻭ
نەغەﺩە ﻭ ﺑﻮﻭﮐﺎنە ... ﻭﺭمێ
ﮔﻮڵ بە ﮐﻮﺭﺩﯼ لەﻭێ ﺩەڵێ :
ﺧﻮﺷﮑﯽ ﮐﺮﻣﺎﺷﺎنە .. ﻭﺭمێ
ﺗﺎﻣﯽ ﺋﺎﻭەکەﯼ ﻭەﮎ ﺗﺎﻣﯽ
ڕﯙﺧﺎنە ﻭ ﺳﯿﺮﻭﺍنە .. ﻭﺭمێ
ﺋﺎﺳﯚکەﯼ ﺟﯿﺎ ﻧﺎﮐﺮێتەﻭە
لە ﺋﺎﺳﻤﺎﻧﯽ ﺑﺎنە .. ﻭﺭمێ
ﺑﯚﻧﯽ ﺧﺎﮎ ﻭ هەﻭﺍکەﺷﯽ
ﻭەﮐﻮ هەﻭﺭﺍﻣﺎنە ﻭﺭمێ
ﻫﺎﮊەﯼ ﺗﺎڤگەﯼ ﻭەﮐﻮ ﺧﻮڕەﯼ
ﺋﺎﻭﯼ ﺗﺎقەﻭﺳﺎنە .. ﻭﺭمێ
خەﻭﻧﯽ جەﻻﻟﯽ مەلەﮐﺸﺎ ﻭ
ـــ ﻭشە ﺩیلەﮐﺎنە .. ﻭﺭمێ
ﺑﯚﻧﯽ هەﻭﺭﯼ ﻭەﮐﻮ ﺑﯚﻧﯽ
مەﻫﺎﺑﺎﺩ ﻭ ﻭﺍنە ﻭﺭمێ
ﺗﻮﻭڕەﺑﻮﻭﻧﯽ ﻭەﮎ ﺗﻮﻭڕەﯾﯽ
ﮔﯚﯾﮋە ﻭ بەﺭﺍﻧﺎنە .. ﻭﺭمێ
ﺧﯚﺷﺘﺮﯾﻦ بەستە ﻭ ﻣﯚﺳﯿﻘﺎﯼ
ﺗﯿﭙﯽ ﮐﺎﻣﮑﺎﺭﺍنە .. ﻭﺭمێ
ﭼﺎﻭﯼ ژێﻼ ﺣﻮسێنی یە
ﺧﻮﺷﮑﯽ مەﺭﯾﻮﺍنە .. ﻭﺭمێ
ﺧﯚﺭ کە هەڵدێ ﻫﺎﻭﺍﺭﺩەﮐﺎﺕ
ﺷﺎﺭﯼ کەﺭﯾﻢ ﺧﺎنە .. ﻭﺭمێ
سەﺭﻧﺞ ﺑﺪەﻥ ﻭەﮎ ﺯﺭێباﺭ
ﺋﺎﻭەکەﯼ ڕەﻭﺍنە .. ﻭﺭمێ
ﻫﺎﻭﯾﻨﯿﺸﯽ گەﺭمە ﺩەڵێی
کەﺭﮐﻮﻭﮎ ﻭ گەﺭﻣﯿﺎنە .. ﻭﺭمێ
ــ پێشمەﺭگە ــ ڕەﺣﯿﻤﯽ ﻗﺎﺯﯼ ﻭ
غەﻧﯽ ﺑﻠﻮﻭﺭﯾﺎنە .. ﻭﺭمێ
ﺗﺎشەبەﺭﺩﯼ .. ﻭەﮎ ﮔﺎبەﺭﺩﯼ
ﭘﺎڵ هەیبەﺕ ﺳﻮڵتانە .. ﻭﺭمێ
هەمیشە ﻣﺎڵی ﺳﻤﮑﯚیە
هەﺭ ﺷﻮﮐﺎﮐﺴﺘﺎنە .. ﻭﺭمێ
شەﻭﯼ ﻭەﮎ شەﻭﯼ ﺩﻫﯚﮎ ﻭ
قەڵا ﻭ سێتاﻗﺎنە .. ﻭﺭمێ ‌
ﺑﯿﺎنەﻭێ ﻭ نەﯾﺎنەﻭێ
ﺧﻮﺷﮑﯽ ﺑﺎﺩﯾﻨﺎنە ﻭﺭمێ
گەﺭ حەﺯ بکەﻥ ﻭ حەﺯ نەکەﻥ
ﮐﭽﯽ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎنە ... ﻭﺭمێ ...”

Latif Halmatt
Read more quotes from Latif Halmat


Share this quote:
Share on Twitter

Friends Who Liked This Quote

To see what your friends thought of this quote, please sign up!



Browse By Tag