“رۆژی بەختی هەر لە ژێر هەورێکی رەشدا لاوی کورد
تاکوو روخساری کچی شاری لە پێش چاوان ونە
نایەڵێ گۆشەی برۆکەت دەرکەوێ چارشێوەکەت
ئەی لەدەس ئەو چڵکە هەورە مانعی مانگ گرتنە
چۆن دەبێ سەربەست گەلی ژێردەست کەکچ دابەستەبێ؟
بەس نەبێ ئەو کوێلەتی و ئەو کچ لە ژۆر دابەستنە
دەرکی داخستۆوە لە تۆ بابت کەچی دەرکی نییە
درەکە داخستن لە تۆ دەرکی هۆمید داخستنە
داڕزینە مردنە ئاخر هەتاکەی پێت بڵێن
نابێ بێتەدەر لەماڵ ماڤی ژیانی کوا؟ ژنە
لادە چارشێوی ڕەشت با دەر کەوێ کوڵمەی گەشت
چۆن لە قڕنی بیستەما زۆر عەیبە ئەو ڕۆگرتنە
کیژی خەڵکی بۆمی ئاتۆمی درووست کرد و ئەتۆش
هەردەزانی ناوی (ئەستێوڵک)و (دەرخۆنە) و( پنە)
فێری زانست و هونەر بوو ئەو لەسایەی خوێندنی
تۆش تەشیمان بۆ دەڕێسی یادگاری شیرنە
ئەو بە ئاسمانا فڕی دنیا گەڕا چووە بن بەحر
دەک نەمێنم کاری ئێوەش هەر لە ژۆر دانیشتنە
کوڕ بەزێنە ئەو لە عیلم و ئەو لە کار و سەنعەتا
گۆرەویشە سەنعەتی تۆ پێت خەنی بووم بیچنە
ئەو پەچەو رووبەند و چارشێوی نەدیوە نەنکی تۆ
ئەو شڕ و شاڵاتە دیاری دوژمنی دڵ چڵکنە
کیژی شێخ و کیژی حاجی و کیژی ئاغا ڕەنجەڕوون
کیژی ئازادە ئەوی ژینی بە نووکی گاسنە
شەنگەبێری یار و دەسباری کوڕی کۆچەر نەبێ
چۆن دەگاتە جێ هەوار و هۆبە ئەو بارگەو بنە؟
قەڵشی دەست و کوڵمی سۆتاوی کچی لادێ نەبێ
چۆن دەگاتە دەستی دەس بڕ ئەو هەموو تاتووتنە؟
نیسک و نووک و ماشی ناو ئەنباری ئاغای مفتەخۆر
پاک لە سایەی دەسکەنەی (زین) و (مرۆت) و (سوێسنە)
شۆڕەژن بن کۆڵ نەکا بڕکەی بەقرچەی نیوەڕۆ
چۆن لەکاڵەک تێر دەبێ ئەو زک زلە بێستان ڕنە
کوا مەتاعی کوردەواریمان دەچوو بۆ هەندەران؟
گەر بەسەر بەستی نەژیبا ئەکچە مازوو چنە؟
بێر و هاوێری لەگەڵ کاکی نەکردبا بن پشک
چۆن دەمان بوو ئەو هەموو گۆشت و پەنیر وبەرگنە؟
دەست و کەرکیتی کچی نازداری هەوشاری نەبا
چۆن دەڕازاوە بە قاڵی شار و بازاری سنە؟
باهەزار (زێ) و (گادەر)و(لاوێنی)روونیشمان هەبێ
تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین لێخنە
کوێلەتی باوی نەماوە کیژی کوردی خۆشەویست
ڕاپەڕە هەستە لە خەو ئاخر چ وەختی خەوتنە؟
دەرکە بشکێنە پەچە بدڕێنە ڕاکە مەدرەسە
چاری دەردی کوردەواری خوێندنە هەر خوێندنە
دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرێتە خەبات
من گوتم تۆش تێبگە (ناگاتە دەریایە زنە)
گوارەکەی زێڕت بەکار نایە لەگوێ بگرە قسەم
لایەقی گویی تۆ ئەزیزم شێعری سادەی هێمنە”
―
Share this quote:
Friends Who Liked This Quote
To see what your friends thought of this quote, please sign up!
2 likes
All Members Who Liked This Quote
Browse By Tag
- love (101810)
- life (79849)
- inspirational (76268)
- humor (44491)
- philosophy (31174)
- inspirational-quotes (29036)
- god (26984)
- truth (24834)
- wisdom (24778)
- romance (24469)
- poetry (23446)
- life-lessons (22747)
- quotes (21214)
- death (20631)
- happiness (19105)
- hope (18654)
- faith (18510)
- inspiration (17507)
- spirituality (15808)
- relationships (15742)
- life-quotes (15657)
- travel (15626)
- motivational (15493)
- religion (15438)
- love-quotes (15422)
- writing (14983)
- success (14229)
- motivation (13399)
- time (12908)
- motivational-quotes (12666)


