قوبادی جه‌لی زاده > Quotes > Quote > Horén liked it

قوبادی جه‌لی زاده
“قەناصێک و دلێک

قەناصێک و
فیشەکێک.

نازانم سەری کێی پێ هەڵگرم؛
تورکێکی کەمالیست
عەرەبێکی رەگەز پەرست
یا ، فارسێکی شۆفینی

گوڵێکم بە دەستەوەیە
! بیدەم بە کێ

ژنێک ، لە کارگەی مافوور.
ژنێک ، لەویستگەی شەمەندەفەر.
ژنێک ، لەپشتی ترەکتەرێک .

.... مینێکم پێیە
! لە ژێر کامیاندا ، بیتەقێنمەوە
زیلێک لە رۆژئاوا
هەمەرێک لە باکوور
زرێپۆشێک لە رۆژهەلات

مانگێک لەناو لەپمایە
نازانم چۆنی ببەخشم؛
بە؛
دەریا
بە؛
کانی
بە ؛
حەوزی ماڵە هەژارێک.

..... دلێک
لەقەفەسی سینگمدایە
! نازانم لەم سێ ژنە بیدەم بەکێ
سێێەم تۆ.
دووەم تۆ.
یەکەم تۆ.”
قوبادی جه‌لی زاده

No comments have been added yet.