Seyed Ali Salehi > Quotes > Quote > Ghazaleh liked it

Seyed Ali Salehi
“ئازادی بکەن!

هەواڵ گەیشتووە د.فەرهاد پیرباڵ لە بەندیخانەی هەولێر باروودۆخێکی باشی نییە.
یازدەی مارسی 2018ی زاینی لەبیر ناکەم. وەکوو رۆژبەرۆژی هەموو ساڵانی رابردوو. بە بیستنی هەواڵەکە، کوتووپڕ هەستم کرد، زمانی زیندووی کوردی
پیتێک، وشەیەک، ناوێکی لێ لەبار چووە: د.فەرهاد پیرباڵ رەوانەی زیندان کرا... . تا ئەمڕۆش کە مناڵەکان و بنەماڵەی چاوەڕوانی گەڕانەوەی شاعیری خۆیانن. تکایە هاوڕێکەم، شاعیری پڕ جۆش و خرۆش و پەشێوی وشەکان ئازاد بکەن!
من هێشتا حەیرانم! ئایا دەکرێت لە هەرێمێکی ئازاد، ئازادیی بەند بکرێت؟!

تکایە بەرپرسانی کەیسەکە ئاگاداری پێگە و شکۆداریی ناوی خەڵکی کوردستان بن. هەموو ئێمە ئەندامانی بنەماڵەی هاوبەشی مرۆڤایەتین. من ناتوانم نیگەرانی بەندکراوە خەونبازەکان نەبم، تکایە خاوەن خەونەکان بەرەو لاڕێ و هەڵدێر بانگهێشت مەکەن، ئێمە چاوەڕوانی ئازادکردنی "پیرباڵ"ین.

بەندکردن و سزادان و بەش مەینەتی و زیندان شایستەی ئەم شاعیرە و هیچ کەسێکیتری ئەم ئەستێرەیە نییە. بەرپرسانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان لە بەر شکۆ و حورمەتی ناوی "کورد" و ناوی "ئینسان" و لەبەر شکۆ و حورمەتی سەرزەمینی زامدارترین خەونەکان، ئەم خەون نووسە پڕخرۆش و پەشێوە ئازاد بکەن! بە هیوای ئازادبوونی هەموو زیندانییە خەوندارەکان لە سەرتاپای ئەم جیهانە چارەهەڵنەگرە!”
Seyed Ali Salehi

No comments have been added yet.