Latif Halmat > Quotes > Quote > Iva liked it
“شەوی نەورۆز
سەرنجی دا
لە تاریکی ژوورە بێ دەلاقەکەیدا
زامەکانی پڕ لە لیسکی خوێنی سوور بوو
چاوی نوقمی بەفر وگڕی چیای دوور بوو
دڵیشی پڕ : گۆرانی و حەیرانی بەسۆز
سەرنجی دا
بە هەر چوار لای ژوورەکەیدا
سەرنجی دا
تەنیا هەر تەڵێ شقارتە و
بەتانی یە شڕی هەبوو
تەڵە شقارتەکەی داگیرسان
بەتانی یە شڕەکەیی پێ سووتان
شەوی نەورۆز
بوو بە بەیان
هەر ئەو شەوە
لە ژووری ئەو زیندانەوە
گواستیانەوە
بۆ گۆڕستان ...”
―
سەرنجی دا
لە تاریکی ژوورە بێ دەلاقەکەیدا
زامەکانی پڕ لە لیسکی خوێنی سوور بوو
چاوی نوقمی بەفر وگڕی چیای دوور بوو
دڵیشی پڕ : گۆرانی و حەیرانی بەسۆز
سەرنجی دا
بە هەر چوار لای ژوورەکەیدا
سەرنجی دا
تەنیا هەر تەڵێ شقارتە و
بەتانی یە شڕی هەبوو
تەڵە شقارتەکەی داگیرسان
بەتانی یە شڕەکەیی پێ سووتان
شەوی نەورۆز
بوو بە بەیان
هەر ئەو شەوە
لە ژووری ئەو زیندانەوە
گواستیانەوە
بۆ گۆڕستان ...”
―
No comments have been added yet.
