Sherko Bekas > Quotes > Quote > Mohsen liked it

Sherko Bekas
“هەتا دەنگی خوێن بڕ ئەکا
تۆ هەر بێدەنگییەکی کوژراو و
هەر خەڵتانی شەوەزەنگ بووی.
نە جارێک بووی بە پەیامبەر و
نە ڕۆژێک بووی بە بڵندگۆی ئاسمان و
نە بۆ سەعاتێک بووی بە کورسی شەرع و
نە بۆ دەقیقەیەکیش بووی
بە سوورەتی دەسەڵات و
نە بۆ چرکەیەکیش بووی بە نووسەری
فەرمان و قانون!

ئاخر تۆ ژن بوویت ژن!
"عەقڵێکی نوقسان"!!
"سێیەکی ژیان"!!
ئاخر تۆ ژن بوویت ژن.. بۆیە!”
Sherko Bekas, شێرکۆ بێکەس

No comments have been added yet.