Abdulla Pashew > Quotes > Quote > Ali Feghhi liked it
“لەم نیشتیمانە چارەڕەشەدا
چیتان هێشتووە
دابەشی نەکەن وەک ڕەزی خۆتان؟
هەر بە شەهیدان سەرمان بڵند بوو
ئەوانیشتان کرد بە پەزی خۆتان
ناوێرم قەڵەمێک هەڵگرم
ناوێرم کراسێک لەبەر کەم
ڕووتان ڕەش بێ
خۆ ڕەنگەکانیشتان بەش کرد
بڵێم خوێندکار یا قوتابی؟
ژن یا ئافرەت؟
ڕووتان ڕەش بێ.
تا وشەی ناو فەرهەنگەکانیشتان بەش کرد
دوو کەناری زێی جاویدانی
خانی و حاجی قادرتان بەش کرد
خاک و ئاو و ئاگرتان بەش کرد
وا؟ چیتان هێشت؟
بگرە ...
قەحپە و دز و ڕێگرتان بەش کرد
وەک زرتەکی گاکوژبەدەست.
نیشتیمانێکتان کرد بە دوو ...
شار بە شار، گوند بە گوند گەڕان
لە هەر ماڵێک
ئاگردانێکتان کرد بە دوو!
خەڵک مێژوویەکی هەیە
ئێمە دوو مێژوومان هەیە
هەموو دوونیا
یەک سەرکردەی لێ بەڵایە
ئێمە لەویش دوومان هەیە!”
―
چیتان هێشتووە
دابەشی نەکەن وەک ڕەزی خۆتان؟
هەر بە شەهیدان سەرمان بڵند بوو
ئەوانیشتان کرد بە پەزی خۆتان
ناوێرم قەڵەمێک هەڵگرم
ناوێرم کراسێک لەبەر کەم
ڕووتان ڕەش بێ
خۆ ڕەنگەکانیشتان بەش کرد
بڵێم خوێندکار یا قوتابی؟
ژن یا ئافرەت؟
ڕووتان ڕەش بێ.
تا وشەی ناو فەرهەنگەکانیشتان بەش کرد
دوو کەناری زێی جاویدانی
خانی و حاجی قادرتان بەش کرد
خاک و ئاو و ئاگرتان بەش کرد
وا؟ چیتان هێشت؟
بگرە ...
قەحپە و دز و ڕێگرتان بەش کرد
وەک زرتەکی گاکوژبەدەست.
نیشتیمانێکتان کرد بە دوو ...
شار بە شار، گوند بە گوند گەڕان
لە هەر ماڵێک
ئاگردانێکتان کرد بە دوو!
خەڵک مێژوویەکی هەیە
ئێمە دوو مێژوومان هەیە
هەموو دوونیا
یەک سەرکردەی لێ بەڵایە
ئێمە لەویش دوومان هەیە!”
―
date
newest »
newest »
message 1:
by
Keyo
(new)
Nov 09, 2017 08:42AM
بهتایبهت ئهم رۆژانه
reply
|
flag

