Sherko Bekas > Quotes > Quote > Soheila liked it

Sherko Bekas
“شانازی"

فیل
شانازی بە هێزی خۆیەوە کردوو
بە خەرتوومەکەی
درەختێکی لە بنەوە هەڵکێشا

شێر
شانازی بە چنگەکانی خۆیەوە کرد و
لە پەلامارێکدا
مامزێکی هەلاهەلا کرد

بەڵام باڵندەیەێکی بێ هێزو بێ چنگ
لە دوای ئەوان هاتوو
بە دەنووک دەنکە تۆوێکی هێناو
لە تەنیشت درەختە کوژاوەکەوە چاندی و
بۆ چەن ساتێکیش
گۆرانییەکی غەمیگینی
بۆ مامزەکە چڕی و
هەرگیز شانازیشی نەکرد”
Sherko Bekas, شێرکۆ بێکەس

No comments have been added yet.