Sherko Bekas > Quotes > Quote > pegah liked it

Sherko Bekas
“ئەی کچی جوان
تۆ نە شاعیری نە نەقاش
من هەردووکیان

وەلێ کێ ئەوە ئەزانێ
ئەوە چاوتە هەموو شەوێ
ئەو شیعرانەم بەدزیەوە ئەداتێ

کێش ئەزانێ
ئەوە پەنجەکانی تۆیە
ئەو وێنانەم بۆ ئەکێشێ
من ئێستاکە لەوە ئەترسم

کە ڕۆژێ
چاوەکانت‌و پەنجەکانت
ئەم نهێنیە دەر ئەخەن‌و
بە شەقام‌و بە گەڕەک‌و دنیا بڵێ
لە ڕاستی دا ئا ئەم پیاوە
نە شاعیریشەو نە نەقاش”
Sherko Bekas, شێرکۆ بێکەس

No comments have been added yet.