Bara'a Moussa211 reviews8 followersFollowFollowFebruary 8, 2020خهدیجه گوڵاوی دایکمه، ههرچهنده دهقی ئهدهبی بهو نهخشه عهقڵانییهش ناڕوات بهڕێوه، بهڵام لهناخ و ئاگایی مندا ئهوه ههبوو، که چۆن بتوانم شتێک بکهم دایکم نهمر بێت، ئهو شتێکی زۆری بۆ ژیانی من کردووه، من چ شتێک بکهم که تهنیا من دهتوانم بیکهم، هیچ کهسیبَکی تر ناتوامێت ئهوه بۆ دایکم بکات، ئهوهمکرد که ئهودهقهی بۆ بنوسم و بهنهمریی بیهێڵمهوه.تۆش فریوی دنیات خوارددنیا وایە خەدیجەیەکەمجار پەپووسلێمانەکانت پیشاندەداتئینجا ئەبابیلەکانیەکەمجار مانگ بە تریفەکانییەوە دەنێرێتئینجا دووپشکەکانکە دڵبەستەی بوویت وەک ناپاکێک پشتت تێدەکات وەک فاحیشەیەک ڕووت لێوەردەگێڕێتدنیا وایە خەدیجە !! دنیا وایەپێم دەڵێی غەریبەکان خەون نابینن؟ بەڵام من , لەڕۆما , ئەو ڕۆژانەی وەکسەگ لە چارەنووسی خۆم هەڵدەهاتم , تۆم لەیاد بووتۆم لەیاد بوو , ئەو کاتانەی لە یەختەکاندادەڕشامەوەلەسەر کۆنکرێتی ساردی بەندەرەکان دەخەوتم وتۆم لەیاد بووکەنگێ وای لێهات بەینی من و تۆ , خەدیجە؟بە بیرت نایەتژیژکێکمان هەبوولە ترسی فڕۆکەکان خۆی دەشاردەوەژیژکێکمان هەبووبە گەنجی قاروونمان نەدەدابە بیرت نایەت لە وەڕانگەشیری بزنەکانت دەخواردەوەچونکە دایکت نەمابووحەز ناکەم وەک شاعیرانی دی بڵێم دنیا تەم بوو , بەڵام دنیا تەم بووکچۆڵەیەک بوویت لە ماشێن دەترسایت لەتۆ وایە مانگایە و خوا کردوویەتی بە ئاسنپێم دەڵێی کوڕەکان ڕەحم لە دڵیاندا نییە؟ بەڵام من , لە کۆرنسۆس , ئەوشەوانەی لای ماسیگرەکان خۆم گەرمدەکردەوە , تۆم لە یاد بووتۆم لە یاد بووئەو دەمەو عەسرانەی لەناو بەلەمەکاندا قورعانم دەخوێندلە ئیجەدا قرشەکان ڕاویان دەنام و تۆم لەیاد بوودنیا وایە خەدیجەیەکەمجار زەردەپەڕت بۆ دەڕازێنێتەوەتا فریوی تاڵە زیوینەکانی بخۆیتکازیوە دەهێنێته سەر ڕێتتا بکەویتە داوی نەسیمی سبەینایکە جوانییەکانی هەڵیانخەڵەتاندیت , کە بەختیارییە وردەکانی لە خشتەیانبردیت , کە دڵشادییە کەمخایەنەکانی زەفەریان پێبردیت,ئینجا وەکهاوڕێیەکی خائین پاشقولت لێدەگرێت , وەک دۆستێکی دووڕوو چەمۆڵەت لێدەنێتwêjeyê-kurdî
Gashtyar13 reviews7 followersFollowFollowOctober 4, 2022٭ژیان بە گێرانەوەی ماردین چەندە جوانە....٭جوانیەکی ئیجگار قووڵ لە غەمدا هەیە، کە لەوانەیە هەرگیز لە شادیدا نەیدۆزێتەوە.٭شیعرەکانی ماردین نایابن و، پێویستە بخوێنرێنەوە...
Peshawa Jalal Muhammad24 reviews1 followerFollowFollowOctober 8, 2022پێمگوتن با لە ئێوارەیەکی هاویندالای کێڵگەیەکی زەردی گوڵەبەڕۆژەوە خۆمان بکوژینئەو هەموو جوانیەی لە هەڵفڕینی کتوپڕی پۆڕێکدابووپەشیمانی کردینەوەئەو هەموو نەشئەیەی لە بۆنی گەڵامێوێکدا بووپەشیمانی کردینەوەپێمگوتن با دەمەوعەسرێکی بەهاریلە لای دارچوالەیەکی شۆخەوە خۆمان بکوژینلەنجەولاری پەڵەگەنمێک پەشیمانی کردینەوەبا لەناو گەرمەی سروتێکی پایزدا خۆمان بکوژینڕاکردنی کچێک بە ژێر باراندا پەشیمانی کردینەوەبا لە مانگەشەوێکی چلەکاتێک بەفر بە باوە دەبارێتخۆمان بکوژینحیلەی ماینێکی کەحێل پەشیمانی کردینەوەپێمگوتن ها ئەوە خەنجەر من زۆر موحتاجم بمکوژندەستیان تێمنەچوو بمکوژن خوشکەکانم!ماردین ئیبراهیم - خوشکەکانم (١٩٩٩-٢٠٠٠)
V19 reviewsFollowFollowJune 10, 2024ئەم دوو ئەستێرەیەش بە خاتری شیعرەکانی «خەدیجە» و «نەینەوا»ـیە. پێشتر سێ رۆمانی ماردین ئیبراهیمم خوێندۆتەوە و بەدڵم بوون، چەندین جاریش شیعری «خەدیجە»ـم بە ئۆنڵاین خوێندۆتەوە و خۆشم ویستووە، بۆیە ئەم کتێبە بۆ من بێهیواکەر بوو. شیعری خراپ و لێکپچڕاو، خاڵبەندی و ئیدیتێکی زۆر خراپ. ئەو هەموو چوار و پێنج ئەستێرەیەی ڕیڤیو دەمخەنە گومانەوە، ئایا هەر بەڕاستی دیوانەکە خراپە، یان من تێینەگەیشتووم؟ بەهیوام ڕۆژێک بێت دووبارە بیخوێنمەوە و ڕام بگۆڕێ.
Sima Radha8 reviews2 followersFollowFollowReadDecember 29, 2024شیعرەکانی دەست لە ڕۆح دەدەن، بەڵام ئەو کفرانەی تێدایەتی بەهای کتێبەکەی نەهێشت..
Bawan31 reviews28 followersFollowFollowMay 2, 2015کاک ماردین هەرجی بنووسێ جوانە، ئەم کتێبەشی بەدەر نییە . زۆر زۆرم بەدڵ بوو بەتایبەتی شیعری (خوشکەکانم) شیعر
Rahell Bamo31 reviews16 followersFollowFollowMarch 20, 2015هؤنراوةى خةديجة و تؤمةجو بؤ شةر بةراستي نايابن