Jump to ratings and reviews
Rate this book

چێشتی مجێور

Rate this book
چاپ اول ۱۳۸۲

560 pages, Hardcover

Published January 1, 2013

Loading...
Loading...

About the author

هەژار موکریانی

10 books117 followers
Profile in Persian: عبدالرحمن شرفکندی

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار (١٩٢٠ - ٢١ی شوباتی ١٩٩٠) لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕپیتە.


ناوی «عەبدولڕەحمانی شەرفکەندی»یە و کوڕی حاجی مەلا محەممەد بووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا لە مەھاباد لە دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵانی سەرەتایی ژیاندا لە لای باوکیدا و دواتر لە مەکتەبخانەکاندا و لە بە دەست چەند کەس لە مامۆستا ئایینیەکان، دەرسی گولستان و بووستانی سەعدی خوێندوە. بەڵام بە پێی ئەو شتەی کە لە چێشتی مجێوردا باسی دەکات، دەستکەوتێکی زۆر کەمی بووە. باوکی ھەژار کەسایەتیێکی خوێندەوار بووە و زانیویەتی بە کوردی بخوێنێت و بنووسێت، ھەر ئەمەش ھانی داوە کە کوڕەکەی خۆی (ھەژار) ھەر لە تەمەنی پێنج ساڵانەوە ئاشنا بە خوێندنەوە و نووسین بکات و دواتریش بینێرێتە مەکتەب و حوجرە. لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لە سەر ھەستی بووە.
ھەژار ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، تێیدا ئەندام بووە و بەشداری کارە حیزبییەکانی داوە. ئەو بڕوایەکی زۆر بە تینی بە ئامانجەکانی ژ.ک. بووە چون لە دوای ئەو ھیچ کات لە ھیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسیدا بە فەرمی نەبووەتە ئەندام. ھەژار لە کۆماری کوردستان‌دا دەوری ھەبووە و لەگەڵ ھێمن لە لایەن کۆمارەوە بە «شاعیری نەتەوەیی کوردستان» دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەھاباد لە ئازاری‌ ١٩٤٧دا مەجبوور بە جێ‌ھێشتنی وڵاتی ئە‌بێ و ماوەی ٣٠ ساڵ لە باشووری کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە. لە پایزی ١٩٤٧ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل بوو، دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ عیراق ، پاشان جارێكی تر له‌ حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق قاچاخ ده‌بێ، به‌ره‌و سوریا ڕاده‌كات، و ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی و لە ساڵی ١٩٦١دا، ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە. کاتێک ڕێککەوتتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتیشدا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی ١٩٧٢دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.
لەدوای بە ئاکام نەگەشتنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆشتە شاری کەرەجی ئێران و تا کۆتایی ژیانی (ساڵی ١٩٩٠) لەوێ مایەوە. ھەژار لە ژیانیدا گەلێ تاڵی و ئاوارەیی کێشاوە. دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و له گورستان (باغ فردوس)ی شاری مه هاباد نیژرا.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
142 (66%)
4 stars
38 (17%)
3 stars
17 (8%)
2 stars
6 (2%)
1 star
9 (4%)
Displaying 1 - 30 of 33 reviews
Profile Image for Agir(آگِر).
437 reviews748 followers
August 19, 2016
description

مەهاباد شاری ئەدەب و ڕۆشنبیریی
.ناوی شارەکە لە وشەیەکی سانسکرێتییەوە هاتووە کە واتای لادێی مەزنەکان دیت
شاری پێشەوا
...شاری هەژار و هێمن و قازیی

description

:سەبارەت بە کتێبەکە لە زمانی مام هەژار خۆیەوە

زه‌مانی منداڵییم دام و ده‌ستوور له گوندی موکوریان وا بوو: رۆژی جه‌ژن، ده‌وڵه‌مه‌ند و حاڵ خۆشه‌کان پڵاوی برنج و قه‌یسی، یان گوشتاویان بۆ ده‌هات. هی وا هه‌بوو فه‌قیر بوو، پڵاوی بڕوێش ، یان زۆرشیوی فه‌قیرانه یان هه‌بوو. ئه‌و هه‌موو جۆره خواردنانه ته‌نیشت یه‌ک داده‌نران و هه‌موو پێکه‌وه له نانی هه‌موانیان ده‌خوارد
مجێوری مزگه‌وت مه‌نجه‌ڵێکی خۆی دێنا، هه‌رچی به‌رماوی ئه‌و خه‌ڵکه بوو، سه‌ر یه‌کی داده کرد و ئه‌مه‌ش جێژنانه‌ی ئه‌و بوو؛ که ناوی نرابوو «چێشتی مجێور». تێکه‌ڵاوێکی سه‌یر بوو؛ له ناو مه‌نجه‌ڵدا ده‌نکه برنج پاڵی به ده‌نکه بڕوێشه‌وه‌ ده‌دا. ده‌نکه کشمیشی پڵاو، په‌رژ و بڵاو بووه و هه‌ر یه‌که‌ی له سووچێکه‌وه جێگه‌ی گرتووه. پارچه ئێسکێک- که ڕۆژی خۆی له په‌نا قوچکه‌ی برینج داندراوه- ئێستا ده‌ناو بڕوێش و که‌شکه‌کی گه‌نمدا خنکاوه!- من دیتم ئه‌و چیرۆکه‌ی ژیانه‌م – که پاش شێست و چه‌ند ساڵ به سه‌ر ده‌که‌مه‌وه- ڕاست بۆته چێشتی مجێور. نه ده‌می ڕووداوه‌کانم له بیر ماوه، نه ده‌توانم یه‌ک به دوای یه‌ک به زنجیره بیانگێڕمه‌وه


ئەم کتێبە لە دڵۆپ‌-دڵۆپ ژیانی مام هەژار هەڵهێنجراوە؛ هەویرێکی شێلراوە لە بیرەوەریی تاڵ و شیرینەکانی. ئەم کتێبە بۆ هەمووان نووسراوە؛ بۆ کەسێک کە دەیەوێت بە کتێبێکی شاز تەنیاییەکەی پڕبکاتەوە، بۆ کەسێک کە دەیەوێت سوودمەند بێت لە تەجرووبەکانی ژیانی مام هەژار، بۆ کەسێک کە ئەم کتێبە مێرژووییەی مەملەکەتەکەی دەبینێت و دەیەوێت بزانێت بۆچیی دەبێت دایمە کوردەکان چەرمەسەریی و کوێرەوەریی بەشیان بێت!؟

ئەم کتێبە بووەتە هۆی ئەوەی بەرهەمێکی ئێجگار بەنرخ و بەرز لە ئەدەبیاتی کوردییدا بێتەبوون. بە شێوەیەکە کە ناکرێت تۆ وەک خوێنەرێک نەکەویتە ژێر کاریگەریی پێنووسەکەی مامۆستا هەژارەوە؛ جارجارە لەبەر ئەم هەموو ئازایەتیی و خۆڕاگرییەی خەڵکیی نغرۆی واق‌وڕمان و چێژ دەبیت و جاروباریش لە خیانەتی هەندێک خەریکە بکەویتە گریان؛ ئای کە بەسوێیە ئەم هەموو کوردە زۆرە خزمەتی هەندێک کەسیان دەکرد کە هەر زۆر بە ئاسانیی فەرمانی کوشتنی هەزاران ژن و منداڵ و پیاو و لاوی کوردییان دەردەکرد.


:ژیانی ڕاستەقینە

ئەم کتێبە ڕووخسار و شێوازی ژیان پیشان دەدات، هەژار بە نووسینی ئەم کتێبە دەیەوێت بڵێت کە دەکرێت ژیان چەندێک قورس و نالەبەر بێت سەرەڕای ئەوەیش بێ‌هیوا نەبین. ئەم ژیانە لێوانلێوە لە ساتی خەم و شادیی

:هەروەکوو ''ئەحمەدی خانی'' دەفەرمووێ

فه‌رمووی بکوتن دەهۆڵی شادی
وه‌ک ئه‌و هه‌له کێیه بێته یادی
هه‌ل هاتووه خه‌م بده‌ین به بادا
هەڵکه‌وتووه که‌س له ده‌ستی نادا
کێ زانی؟ وچانی با نه‌خه‌ینێ
شه‌و ئاوسه، چی ده‌بێ سبه‌‌ینێ
دڵشادیی و شین به‌ری زگێکن
گریان و که‌نین به‌ری لکێکن



هەرکاتێک گۆرانیی فۆلکلۆری "مەڵێ مەڵێ"* بە دەنگە پڕسۆزەکەی ویولونی دڵشاد سەعید دەبیستم دەکەومە بیری ئەم کتێبە و شادیی و پەژارەکانی مام هەژار. ئەم پیاوە گەورەیە ژیانێکی وەکوو فەیلەسووفەکانی یۆنانی هەبوو، هەرچییەکی هەبووایە هەڵیدەکرد لەگەڵێدا. لەو پەیکەرەکەی کە لە سابڵاغ بۆی چێ‌کراوە، مام هەژار عەبایەکی وەکوو ئەوانی داوە بە سەر شانیدا

description

جارجارە لە دڵی خۆمدا دەمگوت ئەم مرۆڤە چلۆن توانیویەتی تەحەمولی ئەم هەموو ئازار و چەرمەسەریی و کڵۆڵییەوە بکات. لەم دێڕانەی خوارەوەدا دەکرێ خەمێکی قوڵ و بێ‌دەرمان بەدی بکرێت

.لەو سێ توفەنگچییە جارێکە هەر من ماوم
!کوا بزانین من چۆن شرت‌وگوم دەبم. خوا ئەیزانێ


:مه‌حوی شاعیر ده‌فه‌رموێ
!به‌جێ ماوم له یاران، نابه‌جێ ماوم؛ ئه‌جه‌ل زوو به
به مردن له‌م قوسووری ژینه ئیستیعفا نه‌که‌م، چ بکه‌م؟


شاعیرێکی عه‌ره‌بی به‌ر ئیسلامیش ده‌ڵێ: "به بیری من مردن کوێرێکه ده‌ست ده‌کوتێ. ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه به‌ر نه‌هات، تا زۆر پیر نه‌بێ نامرێ." له‌م شێست و شه‌ش –حه‌و سا‌ڵه‌ی ته‌مه‌نم ئه‌گه‌ر به باری ئاساییدا لێکی ده‌مه‌وه، ڕه‌نگه ده‌بوایه سه‌د جار بمردمایه. ئه‌وانه‌ی به منداڵی ناسیومن، له‌و شوێنانه‌ی لێم خوێندوون، له‌و گوندانه‌ی لێیان ژیاوم، له‌و سه‌فه‌رانه‌ی کردوومن و له‌و هه‌موو به‌ڵیانه‌ی به سه‌رم هاتوون، هه‌زاران که‌سم ناسیون که ئێستا ده‌پرسم –تاق و وازێک نه‌بێ- نه‌ماوان و هه‌موویان مردوون. که‌چی وا من هه‌و ماوم و به ده‌ردی شێخ ڕه‌زا گوتی: سه‌گ مه‌رگم و گیان سه‌خت.
به‌ڵێ جگه له دوو تفه‌نگداری هه‌وه‌ڵم، سه‌دان ڕفیقه ڕێگه‌م دنیایان به‌جێ هێشتووه. خۆم له به‌رد و هه‌ڵه‌مووت هه‌ڵداشتووه، نه‌مردووم. برسیایه‌تی زۆرم کێشاوه، به نه‌خۆشی سیل و دیق چه‌ندین نه‌خۆشیتووش بووم، سه‌دان جار گول‌له تۆپ و بۆمبام به سه‌ردا هاتووه، خه‌ته‌ری‌تر تووش بووم و ئیستاش هه‌ر ماوم. جا چۆن نه‌‌ڵێم مه‌رگ کوێره و په‌ل ده‌کوتێ؟ با بزانین که‌ی ئه‌م ژیانه گووایه ده‌بڕێته‌وه


:لە کۆتاییشدا جێی باسە بڵێم

براینسەن، کە یەکێکە لە کۆمەڵناسانی هۆڵەندیی و زۆر حەز بە کوردەکان دەکات و کتێبگەلێکی ناسراوی لەبارەی کوردەوە نوسیووە. وەک ئەمەی خوارێ
Agha, Shaikh, And State: The Social And Political Structures Of Kurdistan
:لە دوا لاپەڕەکاندا دەڵێ
دیسان دووبارەبوونەوەی مێژووە، کوردەکان بە درێژایی مێژووە کیانێکی یەکگرتووی بەوەفایان نەبووە، و قەت نەیانتوانیووە متمانە بەو یەکگرتنانە بکەن کە هەیانبووە. جگە لە خۆیان و چیاکانیان، هیچ‌کەسیک و هیچ‌شتێکیان نەبووە؛ خۆیشیان ئاوهایی دەبینن: پەرشوبڵاو، خۆپەرست، بەفیز و لوتبەرز

گەر سۆرانی یاخود کرمانجی یان زازا و گۆران بین یا هەر ناوێکی دیمان هەبێت، سەرەڕای ئەمانەیش کوردین و گەورەترین لەو مرۆڤە و حەقمانە وەک ئەوانی تر بە ئازادیی بژین. دەسا لەبەرئەمە نابێت بهێڵین ئەو کەسانەی تینوون بە خوێنمان دووبارە پەلکێشی براکوژییمان بکەنەوە. هەرچیی بووە تێپەڕی و دەبێ ئەمڕۆ زیاتر لە هەرشتێک ململانێ بکەین لەگەڵ خوڕافات و جەهلدا بەو قەڵەمەی لە گشت توفەنگێک گاریگەرترە و بەرەو ئەو ئازادییە هەنگاو بنێین کە "شێرکۆ" لە هۆنراوەکانیدا بە باشترین وشە دایڕشتووە

ئەگەر لەنێو شیعرەکانی مندا
گوڵ بێننە دەرەوە
لە چوار وەرز
وەرزێکی من دەمرێ
ئەگەر یار بکەنە دەرەوە
دوانم دەمرن
ئەگەر نان بکەنە دەرەوە
سیانم دەمرن
ئەگەر ئازادی بکەنە دەرەوە
..ساڵم دەمرێ و خۆشم دەمرم


ـــــــــــــــــ
*
Link downloadمەڵێ مەڵێ
Profile Image for Zhiyar Qadri.
51 reviews
January 1, 2015
جگە لە ئاشنابوون بە ژیانی شاعیرێکی گەورەی وەک مامۆستا هەژار، چێشتی مجیۆر زۆرێک لە رووداو بەسەرهاتەکانی بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد لەو کاتەدا لەخۆدەگرێت، گێڕاندنەوەیەکی ساکار ودڵگیرە.
Profile Image for Arash Amani.
50 reviews9 followers
Read
August 20, 2016
ئەم کتێبە ژیان نامەی مامۆستا هەژارە بە قەڵەمی خۆی. زمانی نووسینەکەی زمانێکی سادە و ساکارە هەر بەو جۆرە کە مامۆستا زۆی گوتووتەتی هەر ئەو زمانەی بووە کە لە ناو خەڵکیدا قسەی پێکردووە.
بە دڵنیاییەوە ەڵێم ئەگەرلاپەڕەیێکی وەخوێننەوە دەتانەوێ تاکوو کۆتایی کتێبەکە چاونەترووکێنن!
Profile Image for Armin  fatehi.
16 reviews
December 23, 2025
دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبە و بس، تاریخت بۆ دەڵێ، چیرۆکی کۆن و تازت بۆ دەگێڕئتەوە، لێی پرسە جوابت دەداتەوە و منەتت لە سەر ناکا.
1 review5 followers
March 4, 2007
This is a book full of beautiful comments and precisely describes history during the period of Hajar's life.
Profile Image for Bahman Bahman.
Author 3 books245 followers
August 23, 2010
عبدالرحمن شرفکندی(۱۳۰۰–۱۳۶۹), ملقب به هَژار (به کردی: هه‌ژار به معنی مسکین و تهیدست) از نویسندگان، مترجمان و شاعران مشهور کرد ایران بود. وی فرزند حاجی ملا محمد بود و در سال ۱۳۰۰ هجری خورشیدی در شمال غرب ایران زاده شد. دوران کودکی وجوانی را در مهاباد سپری نمود و هنگامی که ۱۷ سال سن داشت پدرش درگذشت. هژار ناچار درس و تحصیل را بعد از مرگ پدر ، رها کرد و به کسب و کار روی آورد . و به دلیل تحصیل برادران با همه مشکلات شهر نشینی ، به مهاباد نقل کرد . نیاز به امکانات بیشتر موجب شد که کسب و کارش را رونق بیشتری دهد . هنگام برداشت محصول ، از کشاورزان بوکان و روستاهای اطراف گندم و ... می خرید و به تبریز می برد و می فروخت . همچنین گاو و گوسفند معامله می کرد و به کار کشاورزیش هم می رسید .ناگفته نماند که با همه گرفتاریها، علاقه شدید عبدالرحمن جوان به زبان و ادبیات کردی چنان بود که تا سالها بسیاری از دواوین شعرا را خوانده بود و بیشتر آنها را از حفظ داشت . او تخلص هژار " به معنی بینوا و درویش " را برای خود برگزید و با خود عهد کرد که هیچگاه به خاطر مال و مقام ، دست به قلم نبرد . اشعار دل انگیز هژار به زودی به دلها راه یافت و ورد زبان خاص و عام شد. و نخستین دیوان اشعارش که ئاله کوک نام داشت چاپ و منتشر گردید و به زبان آذری نیز ترجمه وانتشار یافت . هژار به دلیل مسائل سیاسی پس از دوماه حبس در سقز ، در حالیکه می خواستند او را به مهاباد منتقل کنند در فرصتی موفق به فرار شد و پس از روزها پیاده روی در برف و سرما ، وارد خاک عراق شد . با وجود مشکلات فراوان در آنجا ، دست از مطالعه نکشید و همواره بخشی از مختصر دستمزدش را به خرید کتاب اختصاص می داد . کار طاقت فرسا و سوء تغذیه مسمومش کرد و توسط جمعی از دوستدارانش به بیمارستانی در جبل لبنان انتقال یافت . این بیمارستان کتابخانهٔ بزرگی داشت حاوی کتاب های ارزشمند بسیار به زبان عربی . هژار دو سال و چند ماه در آنجا بسر برد و در این مدت بیشتر اوقاتش را به مطالعه گذراند و اطلاعاتش را در زمینه زبان و ادبیات عرب تکمیل کرد . بطوری که وقتی به عراق بازگشت به عضویت در مجمع علمی آن کشور درآمد و مجال یافت که به مطالعه و تحقیق بیشتر بپردازد . و به علاوه برخی از اشعار و مقالاتش را منتشر نماید . هژار سه سال نیز در سوریه اقامت گزید . سرانجام هژار بعد از 17 سال به ایران بازگشت . دولت ایران او را در عظیمیه کرج سکنی داد و بدین ترتیب او بار دیگر چندمین بار و در سرپیری ، باز زندگی را از صفر شروع کرد . در دانشگاه تهران ترجمه قانون در طب ، تألیف ابوعلی سینا را به او پیشنهاد دادند در ازای دستمزد مختصری ، و با ترجمه اولین کتاب از این اثر ، در محافل علمی و ادبی راه پیدا کرد و به عضویت فرهنگستان زبان فارسی درآمد . با تلاش سخت و خستگی ناپذیر بیشتر ساعات شبانه روز را به تحقیق و تالیف و ترجمه مشغول بود و در سایه این کار پیگیر آثار ارزشمند و کم نظیری را در زمینه های مختلف علمی و ادبی و فرهنگی از خود به یادگار گذاشت ، که از جمله آنها شرح دیوان اشعار شیخ احمد جزیری ، ترجمه دوره کامل قانون ابن سینا در هفت جلد ، گردآوری فرهنگ جامع لغات کردی به کردی و فارسی ، زندگینامه خودش و بالاخره ترجمه کامل قرآن کریم به زبان كردی را می توان نام برد . سرانجام در روز پنجشنبه دوم اسفند ماه سال 1369 در تهران بر اثر بیماری بدرود حیات گفت . جنازه استاد را به مهاباد منتقل کردند و در حالیکه شهر در ماتم نشسته بود و جمعیت انبوهی از دور و نزدیک برای وداع با وی گرد آمده بودند ، با تجلیل بسیار تا گورستان بداق سلطان مشایعت شد و در کنار هیمن و ملاغفور به خاک سپرده شد . وی در سرودن شعر تحت تأثیر شاعران برجسته کرد مانند احمد خانی، وفایی، ملای جزیری و قادر کویی بود. هه‌ژار در جمهوری کردستان به رهبری قاضی محمد نقش داشت. و در ان دوره به همراه ماموستا هیمن به عنوان شاعر ملی کردستان انتخاب شد. وی همچنين در جنبش کردی به رهبری مصطفی بارزانی نیز مشارکت داشت

از کارهای برجسته او ترجمه کتاب قانون در طب بوعلی سینا از عربی به فارسی، ترجمه رباعیات خیام از فارسی به کردی و فرهنگ کردی به کردی فارسی هه‌نبانه بورینه است.
Profile Image for Hemn.
39 reviews1 follower
February 9, 2024
Can’t wait to have kids so i can recommend this masterpiece.
So after reading few pages of this masterpiece i knew it will be impossible to review it, and it honestly should be studied in every kurdish school…so about a month ago i sat down and wrote a review after every few pages, bcz i thought my praises weren’t enough, so after 40 days of reading it and writing literally paragraphs on it i know realized it is not enough, so I won’t write any reviews bcz i know later i will think it is not enough..this book to me is such a special book bcz it tells us what my father and grandfather went through in the last century and How kurds have been suffering by irani and iraqi regime.
Profile Image for Diyar Ahmed.
44 reviews5 followers
February 11, 2023
The most honest autobiography I have ever read.

After my LASIK surgery, my vision was not good enough to read a book. The best option was to listen to my favorite autobiography of all times for the second time on Youtube. Once again Hazhar is the most honest person with his readers.
Profile Image for Maria.
49 reviews4 followers
December 3, 2024
کتابێکی بەنرخ، پڕ لە نەقڵی خۆش، پر ڵە بەسەرهاتی سەیر، لە مێژوویێکی گرینگی کوردستان
Profile Image for Chra.
70 reviews3 followers
February 19, 2024
ژیاننامەیەک تا بڵێی بە شێوەیەکی جوان و ڕاستگۆیانە نوسراوە, کتێبەکە باس لە ژیانی هەژاری موکریانی دەکات کە خۆی نوستییەوە.
ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام زمانە بازاڕیەکەی بوو, هەر ئەوەش بە شێوەیەکی سەرەکی وای کرد کە بەردەوام بم لە خوێندنەوەی.
چەندین پەند و ئامۆژگاری جوانی تێدایە کە گەنج دەتوانێت سوودی لببینێت, بەزمەکانی نوسەریش لەولاوە بوەستێت کە تامێکی تری بە کتێبەکە داوە.
Profile Image for Zanyar Dilshad.
13 reviews
April 15, 2025
چێشتی مجێور
بەڕاستی ئەم کتێبەی مامۆستا هەژار، گەوهەرێکە لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردی دا ! ئەم کتێبە ژیاننامەی مامۆستا هەژار لە خۆ دەگرێت کە دەستنووسی خودی خۆیەتی، وە سەرگوزەشتەی چەندین پاڵەوانی کورد و سەربازی ونی گەلەکەمان دەردەخات !
بەڕاستی چێشتی مجێور لە هەموو ڕوویەکەوە ئەدەبیاتێکی کامڵ و مێژوویەکی ڕاستگۆیانە و پڕ شکۆی کورد و کوردستان نیشان دەدات لەو زەمانەدا.
بە درێژایی خوێندنەوەی کتێبەکەی مامۆستا هەژار، دیقەتی زمانی جوانی پڕ وردەکاری مامۆستا هەژار ئەدەیت، زمانێک کە پڕە لە جوانی، بۆ ساتێک هەست بە بێزاری ناکەیت ، هەست دەکەیت کەسێکی بەتەمەن و خاوەن فکر و هۆشێکی مەزن، دانیشتووە و ئامۆژگارییەکی نەرم و جوانت دەکات.

بە درێژایی خوێندنەوەی ئەم کتێبە، زۆر پێکەنیم و زۆرم خەم خوارد، خۆزگە دەرفەت ببوایە زیاتر قەدری ئەم پیاوە گەورانە بگیرابا ، خۆزگە هەر هیچ نەبێت، نەوەی نوێ قەدری زیاتری ئەم نەمرانەی لابێت !

بڕوام وایە ئەم کتێبە پێویستە هەموو کوردێک کە تینووی مێژوو و ئەدەبیاتی کوردییە، وەدەستی بخات و یەکێک بێت لە هەرە کتێبە لەپێشینەکان.

دروود بۆ گیانی پاکی مامۆستا هەژار، هەزار ڕەحمەت لە گۆڕی پیرۆزی.
ڕۆحت شاد و یادت هەرمان، مامۆستای هەمیشە گەورەمان ❤️
Profile Image for Asaad.
9 reviews1 follower
August 8, 2020
سەر لە هەوەڵەوە زوو لە خوێندنەوە ماندوو دەبووم، بەڵام پیاو لەسەر شتێک سوربێ و دەست هەڵنەگرێ، خوی پێدەگرێ لێی دەبێتە سەیران و سەیاحەت. وەک چۆن نازانی لە منداڵیەوە چۆن گەورە دەبی، لە خوێندنەوەش ئاگاناکەی، کەچی دەبینی مەعلوماتت وەسەر یەک ناوەو تۆ بە خۆتت نەزانیوە. زۆرجار کتێبم خوێندۆتەوە تەواو لەبیرم چۆتەوە، تیابووە تەنانەت ناوی نوسەرەکەیشم لەبیر نەماوە کەچی هەر وەخت قسە لەشتێک کراوە، من باسی ئەو شوێنەم وە بیر هاتۆتەوە. وا دیارە مێشک عەنبارێکی زۆر بەرفروان و ئەمینە. لە وەختی پێویستدا چت دیوە یان خوێندۆتەوە، نیشانت ئەداتەوە.
دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبەو بەس ، تاریخت بۆ دەڵێ، چیرۆکی کۆن و تازەت بۆ دەگێڕێتەوە، لێی بپرسە جوابت ئەداتەوە و منەتت لە سەر ناکا

هەژار
چێشتی مجێور
Profile Image for Hewram.
33 reviews
May 18, 2018
کتێبێکی جوانە،
بە خوێندنی چێشتی مجێور بە باشی مامۆستا هەژار، لە زوانی خۆیەوە دەناسن.
1 review
June 3, 2019
سڵاو من تازەم لەم. ئاپە تكایە كەسێك تۆزێ ڕونكردنەوەم بداتێ چۆن بەكاری بێنم نازانم چۆن كتێبی تێدا بكەمەوە
1 review
May 29, 2026
گێڕانەوەیەکی سادە و دڵگیر لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی شاعیر و نووسەری شۆڕشگێڕ، هەژار موکریانی، کە سەرەڕای تێپەڕبوونی بە چەندین بارودۆخی سەخت و ناخۆش، هەرگیز لە هەستی نەتەوەیی و بەرزیی کوردایەتی دوور نەکەوتووەتەوە. کتێبەکە پڕاوپڕە لە ئەزموون و بیرەوەرییە جۆراوجۆرەکان؛ لە منداڵی و خوێندن لە حوجرەکانی ئەو سەردەمەوە، تا هاوڕێیەتی لەگەڵ هێمن موکریانی و بەشداری لە ڕوداوەکانی دامەزراندنی ژێکاف و کۆماری کوردستان لە مەهاباد و نزیکبوونەوەی لە قازی محەممەد.

هەروەها کتێبەکە باس لە ئاوارەبوونی بۆ کوردستانی باشوور و پاشان بەغدا دەکات، هەروەک بەشدارییەکانی لە شۆڕشی ئەیلول و هاوڕێیەتی لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی و ئەزموونەکانی ژیانی شاخ. نووسەر بە شێوەیەکی سادە و ڕەوان، چەندین ئەزموونی تایبەتی خۆی وەک گەشتکردن بۆ لوبنان و یەکێتیی سۆڤیەت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەشی تۆمار کردووە.

بە کورتی، ئەم کتێبە تەنها بیرەوەرییەکی کەسی نییە، بەڵکو بەشێکە لە مێژووی نوێی کورد و شۆڕشە ناودارەکانی سەدەی بیست. بە زمانی سادە و دڵنشین نووسراوە و پێشنیاری دەکەم بۆ هەر گەنجێک کە حەزی ئاشنابوون بە ڕوداوەکانی کۆماری مەهاباد و شۆڕشی ئەیلولی کوردستان هەیە.
Profile Image for Rasti Ali .
15 reviews5 followers
September 17, 2018
گەر ویستت ژیانی کوردەواری و ڕۆحی مرۆی کورد تێ بگەیت ئەوە بێسۆ ئەم کتێبە پێشنیار ئەکەم .بەس لە نوسینەوەی هاوڕێیەتی مەلا مستەفایە پێم ناخۆش بوو کە زۆر مەلا مستەفای خۆشویستوە مامۆستا هەژار ، مەلا مستەفا هێندە کەڵەگەت نەبووە لە خەباتی شۆڕشی کورداو هێندەش عاقڵ نەبوو
Profile Image for Azheer Fariq.
3 reviews
September 14, 2024
مامۆستای زێدە ئازیز جگە لە نیشاندانی ژییانامەی خۆی، کە ژیانێکی زێدە دژواری بەڕێکردووە. چەندین ڕوداو و بەسەرهات و کەسایەتی گرنگی باس لێوە کردووە کە چۆن پەیوەندی یا کاریگەری هەبووە لەسەر میللەتی کورد.
Profile Image for Amin.
11 reviews4 followers
August 26, 2024
شلم شوربا یکی از اثار جالب عبدالرحمان شرفکندی یا همون هژار شاعر و از پیشگامان در عرصه مبارزه برای احقاق حقوق مردمان کرده. کتاب روایت روان و طنز گیرایی داره و نکات خوبی از همزیستی و تعامل کردها در عراق، سوریه، ، ترکیه و ایران و ارائه فرهنگ ها، مرام ها و گویش های مختلف داره. نکات جالبی از افراد مشهور و زندگانی و آداب و سنن مردمان کرد داره ولی یه ضعف های روایی داره که البته با توجه به سن هژار در هنگام تالیف این کتاب قابل چشم پوشیه که باز ذکر می کنم
1) هژار خیلی مواقع ایرانی هارو عجم میدونه در حالی که کردها برخلاف اعراب یا ترک ها از ایرانی ها از یک نژاد هستند. اطلاق واژه عجم که معنیش گنگ هست خیلی جالب نیست .اصولا این برام جای سوال بوده که ریشه این نفرت و برچسب زدن به اقوام از طرف جناب شرفکندی که اتفاقا در طول
کتاب نشون میده علی رغم سختکوشی و ایستادگی خون گرم و منعطفه چیه؟
اصولا این قضاوت جناب شرفکندی یه مقدار اون بی طرف بودن روایت رو بهم میزنه و گاهی مخاطب رو همراه میکنه با شخصیت هایی که ایشون با تیغ
تیز بیان بهشون تاخته
گاها تکلیف هژار مشخص نیست و در طول کتاب در مرز بین هژار شاعر یا هژار مبارز یا سیاستمدار در حرکته همین باعث میشه که گاهی بجای هنرمند بودن و لاجرم تکثرگرا بودن دید جزمی پیدا کنه و تفاوت اداب و فرهنگ و سنن رو برنتابه و به راحتی قضاوت کنه
2)به نظرم در سه چهارم کتاب دیدی که جناب شرفکندی به ملا مصطفی بارزانی داره دید افسانه ای و اساطیری و بر مبنا نگرشی کمال گرایانه است ولی در اواخر کتاب هژار عملگرا و واقع گراتر میشه و به نوعی به تعادل میرسه و شاید به زعم بنده به این باور میرسه که یک جنبش هم مبارز میخواد و هم سیاستمداران کارکشته و باتدبیر.کردها بنابرتجربه شخصی من هرچقدر مبارز قوی و پایمرد داشتن فاقد سیاستمداران باتدبیر و اهل تعامل و آگاه از واقعیات روز بودن که بتونن به حداقل حقوقی برسن. همین جناب طالبانی که در طول این خاطرات کاملا منکوب میشه یکی از افرادی بود که بعد از سقوط صدام در گرفتن حق حداقلی برای مردمان کرد پایمردی کرد و رییس جمهور عراق امروزه یک شخص کرده.
3) کتاب گاها خیلی وارد جزئیاتی میشه که گاهی تمرکز روایی رو بهم میزنه گاهی جناب شرفکندی اینقدر که به چای و شکر توجه داره به اطلاعات گرانبهای که از تاریخ کردستان ارئه میده توجه نداره و شاید اگر در طی زمان این کارو می نوشت حتی پربارتر و کامل و یکدست تر میشد.
45 reviews
August 4, 2020
عبدالرحمن شرفکندی با تخلص هه‌ژار (هَژار: بیچاره٬ فقیر) یکی از بزرگ‌ترین شاعران کُرد که در اواخر 63 سالگی٬ وقایع زندگی پُرفراز و نشیب‌اش رو با نثری ساده٬ شیرین و آمیخته با طنزی خاص روایت می‌کنه

هه‌ژار بیت مشهوری داره که به نظرم همین تک بیت رو سرلوحه کیفیت زندگی‌اش قرار داده؛ ”لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌ فڕی به‌رزه مژی / چۆن بژی شه‌رته نه وه‌ک چه‌نده بژی” : ”در جوار عقاب بلند پرواز آسمانها، چگونه زیستن مهم است، نه چند روز و چند سالش!” و به تاریخ نشون میده٬ زمانی که جلال طالبانی‌ها! به قوم خودشون و مصطفی بارزانی خیانت کردن٬ هه‌ژارهایی بودن که گذشته خودشون رو فراموش نکردن...

چێشتی مجێور (درهم برهم - شلم شوربا) هم کاملا برازنده اسم کتاب بود؛ هه‌ژار از هر دری سخن میگه و در یک لحظه از شام تا شیراز میره و در همین حین یه چایی هم می‌خوره :))

هه‌ژار علاوه بر فعالیت‌های فرهنگی و شعرهاش٬ کارهای بزرگ‌ دیگه‌ای هم داشته؛ ترجمه کتاب قانون ابن سینا (از عربی به فارسی)٬ تالیف واژه‌نامه هه‌نبانه بۆرینه (فرھنگ کُردی- کُردی و فارسی)٬ ترجمه اشعار خیام و چند کتاب شریعتی به زبان کردی ووو
Profile Image for Nattasha.
13 reviews
January 7, 2020
شلم‌ شوربا (به کردی: چێشتی مجێور) اتوبیوگرافی عبدالرحمان شرفکندی(هه ژار) شاعر، نویسنده ،واژه شناس و مترجم کرد ایرانی است که به زبانی ساده و دلنشین به موازات شرح زندگی خود ،سختی ها و مشقت هایی که با آنها دست و پنجه نرم کرده به شرح وقایع کردستان ایران و عراق و تا حدی سوریه نیز پرداخته.
از اونجایی که کتاب مربوط یه وقایع کردستان بین سالهای 1300 تا 1360 هستش و بسیاری از جوونهایی که الان این کتاب رو میخونن تو اون زمان حتی به دنیا نیومده بودن جای خالی پاورقی های مستندی که به شرح اسامی و وقایع اون دوره بپردازه تو کتاب بسیار احساس میشه.
از کارهای برجستهٔ دیگر هه ژارمی‌توان به ترجمهٔ کتاب قانون در طب ابوعلی سینا از عربی به فارسی، ترجمهٔ منظوم رباعیات خیام از فارسی به کردی و فرهنگ کردی‌ به‌ کردی و فارسیِ هَنبانه‌بۆرینه اشاره کرد.
Profile Image for Mardin Sultani.
7 reviews
July 13, 2024
خیلی عالی بود، خاطره های طنز داشت، غمگین هم داشت، ۵ ستاره هم کمه براش

هژار یک قهرمان، دلسوز، مترجم، نویسنده، شاعر و یک معلم خیلی خوب بود...
در تاریخ کردستان مثل این آدم شریف و بزگوار کم پیدا می شود، او مترجم کتاب《 قانون در طب》ابو علی سینا بود.
شما فکرش را بکنید کتاب قانون در طب ابو علی سینا با آن نثر عربی سخت و قدیمی اش که پر از مسائل پزشکی است چقدر سخت است که ترجمه شود.

خلاصه اینکه کتاب خیلی خوبی بود و من از خاطراتش نهایت لذت را بردم...
Profile Image for Rojita Rojîta.
132 reviews38 followers
November 10, 2024
هەر چەندە باسی تایبەت بوون و بە جێژبوونی ئەو کتێبە بکەم کەمە.
زۆر بە وردی و بێپەلە خوێندمەوە و کاتێکی زۆر خۆشم لەگەڵ ڕابوارد و ئێستا خەمی تەواو بوونی فرمێسکە و لە چاوم دێنە خوارێ.
یادی هەرمان "مامۆستا هەژاری" مەزن.
1 review
November 9, 2015
نه
This entire review has been hidden because of spoilers.
Displaying 1 - 30 of 33 reviews