Lana Amir56 reviews7 followersFollowFollowOctober 5, 2025کۆمەڵە کورتە چیرۆکێک لەسەر تەنیایی و وونبوون و گفتووگۆ لەگەڵ ڕۆشتنی ژیان و کاتدا، لەگەڵ دەرخستنی کاریگەری کۆمەڵگە و خێزان لەسەر ئەم ئازار و تەنیاییە گەورەیەی کە لە ناخی هەر یەکێکمان بە هۆکار و شێوازێکی جیاواز ژوورێکی بۆ خۆی درووست کردووە و بووین بە بەندکراو لەو ژوورەدا بە شێوازێک کە هیچ بەشێکی دیکەی ناخمان نەتوانێت ڕزگارمان بکات."چونکە هەر کەسێک کە شتێکی خۆشویست، هەرچی ترس و ئازار و پیسی هەیە لەپێناویدا هەڵیدەگرێت وەک کۆڵێک گەنم لە گرانیدا""لەم بیابانی غوربەتی بێ سنوورەدا، هەر خۆیەتی و بە زیندوێتی وا دەنێژرێ...!""گەر بتزانییایە پردێکی، خۆت دەڕووخاند...""ئێوە گەنجی ماڵە هەژارەکان، کاتێک لە پشت دەرگا گەورەکانەوە دەوەستن گەلێک دەترسن...""ئێمە بۆ ناژین؟ کێ بەرپرسیارە؟ خوا.. شەیتان.. دڕندە.. چەتە.. پۆلیس.. دەوڵەمەندەکان.. سەگە بەڕەڵلاکان.. کێ بەرپرسیارە؟""چ ڕۆژێکە و دەبێ بێ، کە کەلاوەکان ببن بە کۆشک، ئەگینا هەموو کۆشکەکان دەبنە کەلاوە!""کەواتە ئەو خەڵکە هەمووی لە حسابی یەکدیدا دەمرن... یان هەر مردوون و بە زیندوو حساب دەکرێن... ئای کە ئاهێکی گەورەیە... هەر کەسەی خەریکی ڕۆحی خۆیەتی... وازیان لە یەکدی هێناوە... وەک قرژاڵ بە پشتدا دەڕۆن""من کێم؟ تەنیام... وەک ئەو دڵۆپە بارانەی بەسەر ڕووبارەکەدا دەڕژێ و هیچ شوێنێک تەڕ ناکا... من ڕژانی ئاوم بەسەر ئاودا...""ئەم عیشقەی من چەشتم... شایستەی شیعرێکی گەورە نەبوو... ئەگینا شیعرەکە منی دەنووسی...!"
Ahmed Khattab36 reviews3 followersFollowFollowNovember 26, 2022جارێکی تر نە ئەم ئەوان دەبینێتەوە، نە ئەوانیش ئەو دەبیننەوە. کەواتە ئەو خەڵکە هەمووی لە حیسابی یەکدریدا دەمرن. یان هەر مردوون و بە زیندوو" حیساب دەکرێن"