Jump to ratings and reviews
Rate this book

بەرەواژ

Rate this book
له‌باره‌ی بڵاوکردنەوەی ئەم کۆمەڵە شیعرە نارین ڕۆستەم ده‌ڵێت:
دەمویست شیعرەکانم ئەرشیفێکیان ھەبێت، پێم وا نییە شتێکی خراپم کردبێت و بۆ باشەش ئەوە ئیشی خوێنەرە، وا چاکە نووسەر بەدوای خوێنەردا ڕانەکات بۆ ئەوەی لێی ڕانەکەن.
هەروەها لە بارەی کۆمەڵە شیعری بەرەواژ گوتی:
گەورەی ئەم کۆمەڵە شیعرە تەمەنی ھەشت ساڵ و بچووکترینی ساڵێکە، تاکە شت کە زۆر لەسەری سوور بووم ئەوە بووە کە کتێبەکەم لە گەرووی کتێبی نووسەرێک یان دووانی دیکەوە دەرنەچووبێ، چونکە ناکامبوون لەوە خۆشترە.
لەم کتێبەدا جگە لە شیعر، دیدارێکی ئەدەبی لە خۆگرتووە کە ڕۆژنامەنووس بەڵێن ساڵح سازیداوە.
( نارین ڕۆستەم) دەشڵێ : "من سیستەمی ئابووری لە شیعردا پەیڕەو دەکەم، نامەوێ دێڕێک لە خزمەت دێڕێکی شیعری دیکەدا بێت، دەمەوێ ھەموو دێڕەکان شیعر بن (مەرج نییە بتوانم )."
چەند دێڕێک لە کتێبەکە:
کۆمەڵێک پەنجەی قرتاو لە زبڵخانەیەکدان.
درێژترین پەنجە ھیی جەنگاوەرێکە،
شەڕێک قەوما و شەرەفی نیشتمان
ھاتە گۆڕێ و ئێ...
با دەست بە وشەوە بگرین.
تایەی لۆریی زبڵڕێژەکە
قرچەی لە شتێک ھەستاند:
پەنجەی مامۆستای بیرکاریمانە
گەنگەرین پەڕاندی.

68 pages, Paperback

Published November 18, 2021

3 people want to read

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
0 (0%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 of 1 review
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.