Zryan Raheem51 reviews10 followersFollowFollowMay 29, 2021.ناوی کتێب: #مرۆڤی_هەرزاننووسەر: #گۆران_سەباحناوەندی بڵاوکردنەوە: #نووسیارژمارەی لاپەڕە: ٢٠٦.جوان، نوێ، کورت، پوخت، خەیاڵ فراوان، ئازا…نووسەری خەیاڵ فراوانم زۆر خۆشدەوێت، چ جا ئەو نووسەرە کورد بێت! کاک گۆران دەست و خامەت دەگوشم بۆ ئەم بەرهەمە جیاواز و جوانە..ڕۆمانەکە باس لە ساڵانی داهاتوو دەکات، دیاردەیەکی زۆر سەیر ڕوودەدات!خەڵکی بەلێشاو خۆیان دەکوژن! بە ملیۆنان کەس لەسەر باڵەخانە بەرزەکان خۆیان فڕێدەدەنە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن!هۆکاری پشت ئەم بێزار بوونەی مرۆڤ لە ڕووحی خۆی دەبێ چی بێت کە بە خۆکوشتن کۆتایی دێت؟ ئەی چارەسەر! ئەگەر هەیە دەبێ چی بێت؟.مرۆڤی هەرزان ڕۆمانێکی فەلسەفییە، باس لە لەدەستدانی بەهاکانی بەسروشت هێشتنەوەی مرۆڤ دەکات، باس لە کوژانەوەی گەرم و گوڕی مرۆڤ دەکات، باس لەوە دەکات کە مرۆڤی بێ خەون و ئامانج، مرۆڤی هیلاک، مرۆڤی دوور لە سروشت، دوور لە بەها مرۆڤایەتییەکان لەوانەیە بگاتە کوێ!؟.بەگشتی کتێبێکی ئاسان و بەچێژە ئەگەر با سادەیی بخوێنرێتەوە، زۆر فەلسەفییە ئەگەر بە قوڵی و تێفکریینەوە بخوێنرێتەوە، هەموو شتێکی کتێبەکە بۆ من جوان بوو تەنها بەڕای من پێم وایە دەکرا کۆتاییەکەی جوانتر بێت. نمرەبەندی من : .٩/١.