Arash Amani50 reviews8 followersFollowFollowReadMarch 12, 2022هەر کوردیێک ئەم کتێوە پڕ بایەخە بخوێنێتەوە ژیانی دەبێتە دوو بەشەوە پێش خوێندن و پاش خوێندنی کتێبی کورد کێیە. کورد کێتە پڕە لە حەقیقتی تاڵ و شیرین کە چۆن شارستانییەتی ئێمەیان دزیوە و داگیرکەر بە کەیفی خۆی کردوونی بە موڵکی خۆی. پاش داگیرکردنیش ناونیتکەی بۆ مە هەڵبەستووە لە خێڵەکی بوون تا بە تۆرەمەی جن و دز و چەتە ناوی بردوونی.سۆران حەمەڕەش بە لێکۆڵینەوە وردەکەی تۆژینەوەکەی لە لایەنگری بێ بنەما پاراستووە و بەم جۆرە هەرچی نەیاران پێمانی داسەپاندبوو بە درۆیانی خستۆتەوەئەو کەسایەتییە کوردانەی کە لە قوتابخانەکان بە فارس و تورک و عەرەب بە ئێمیان ناساندبوو تەم و مژی لەسەر لابردوون و هەمیسان بە کورد پێمانی دەناسێتەوە وەک چۆن هەن