Jump to ratings and reviews
Rate this book

روانین له بوولیلدا: له باره‌ی شیعر، ره‌خنه، کولتوور، ناسیونالیزم، ناین، ئینتیما و پیناسه‌ی نهته‌وه‌یی

Rate this book
روانین له بوولیلدا: له باره‌ی شیعر، ره‌خنه، کولتوور، ناسیونالیزم، ناین، ئینتیما و پیناسه‌ی نهته‌وه‌یی (1991-2013)

304 pages, Paperback

Published January 1, 2015

5 people want to read

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
1 (50%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
1 (50%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 of 1 review
Profile Image for Foad Ansari.
281 reviews45 followers
August 19, 2018
زمانی شێعر:

سەبارەت بەزمانی شێعر رەفیق سابیر دەڵی زمانی شێعر زمانێکی ناراستەوخۆ، پڕمەجاز، چڕ و بژار کراوە. هەروەها دەڵی هەندێ جار مانای وشەکان لە شێعردا لە گەڵ ئەزموونی ئێمە و کەلتووری ئێمە دەگۆرێ. بۆ نموونە لەوانەێە دوو کەسی جیاواز دوو مانای جیاواز لە شێعری شێرکو بێکەس وەربەگرن. ئەمن بۆخۆم هەموو کاتێ دەمگۆت ناراستەوخۆ بوونی شێعر نیشانەی بێ کەڵک بوونی شێعرە و هەر بەم بۆنەوە ڕۆمانم پێ خۆشتر بوو. هیچکات بیرم ناکردەو کە ئەم تایبمەندیە ببێتە هۆی زیندوو بوونەوە و گۆڕانی شێعر. ئەگەرچی رەفیق سابیر سەبارەت بە ڕۆمانیش هەرئەمە دەڵێت کە:

من لە ئەزموونی خۆمەوە دەتوانم بڵێم کەئەو جۆرە تێکستانە، لەگەڵ هەلچوونی تەمەن و فرە ڕەنگی ئەزموونی ژیانی مرۆڤیشدا دەتوانن مانا و بیر و دەلالەتی نوێ پیشان بدەن. لە سالانی حەفتاکانەوە تا ئێستا هەر چەند ساڵ جارێک لە نۆی هەندێک بەرهەمی شەیکسپیر، دۆستۆیفسکی، کافکا، کامۆ، ئیلیۆت، نالی دەخوێنمەوە. هەموو جارێک کۆمەڵێک مانا و ڕاز و بیرۆکەی نوێ گەو بەرهەمانەدا دەدۆزمەوە کە لە خوێندنەوەی پێشتر و پشووتردا، نەدیتوومن، نە هەستم پێ کردوون. دیارە ئەو بەرهەمانە نەگۆڕاون، بەڵام لەگەڵ شەپۆلی زەماندا، من و ژیان و ئەزموون و حاڵەتی سایکۆلۆجی و ڕۆحیی من، گۆڕانیان بە سەردا هاتوون. لاپەڕەی ۲۱

ژیانی سیاسی کۆرد

هە والنێری ڕۆژنامەی هاوڵاتی سەبارەت بە ژیانی سیاسی رەفیق سابیر پرسیار دەکات و ئێمەش وەکوو کۆرد باش دەزانین ژیانی هەر کۆردێک لە سەرەتای مندالیەوە تێکەلی سیاسە ت و ئەزموونی هە ر کۆردێک کەم یان زۆر تێکەلی ژیانی سیاسیە و بۆێە ڕەفیق سابیریش لەم بابەتە جێاواز نیە و ئەڵێ:

من کە چاوم کردەوە لە ناو شەڕ و بۆردۆماندا خۆم بینیەوە. کاتێک شەڕی ۱۹۶۱ دەستی پێکرد تەمەنم یازدە ساڵ بوو. لەو کاتەوە سیاسەت بە مانا گشتیەکەی بوو کە ڕۆژانە هەڵمان دەمژی. دواتر بۆم دەرکەوت کۆرد بوون و کۆردستانی بوون خۆێان سیاسەتەن. زمانی کۆردی، کولتووری کۆردی، ناو و جگ و بەرگی کۆردی، بوون بە بەشێک لە سیاسەت. بۆیە سیاسەت وەک کۆرد بوون، چارە نووسێکە و ناتوانین لێ رابکەین. لاپەڕەی ۳۰

ئامانج یان ئامراز

مرۆڤ ئامانجە یان ئامراز؟ رەفیق سابیر ئەڵێ لە هەموو شۆڕشە کاندا تانانەت لە شۆڕشی سپارتاکوس تا شۆڕشی فرەنسا ئامانج ڕزگاری خەڵک بووە و ئامرازی ئەم ڕووداوانە ش خەڵکی برسی و هەژار بووە. واتە چەند هەوڵدراوە کە مرۆڤ لەم ڕێگایانەوە بەختەوەر بکرێت، هێندەش مرۆڤ کراوەتە قۆربانی.

سیاسەتێکی کولتووری یەکگرتوو

هەروەها رەفیق سابیر لەسەر داڕشتنی سیاسەتێکی کولتووریی یەکگرتوو بۆ کرد باسی ئە وە دە کات کە بە داخەوە کولتووری کۆرد لە هەر چوار پارچەی کۆردستان لەیەک جیا بووەتەوە بۆ نموونە لە باکووری کۆردستان کولتووری کۆرد بە تۆرک نزیکە و لە باشوور بە عەرەب نزیکەو لە ڕۆژهە لات بە فارس. هەروەها دەڵێ :

داڕشتنی سیاسەتێکی کولتووری یەکگرتوو بۆ کۆرد بە کارێکی گەورەی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کۆرد دەزانم. زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێم بە بێ سیاسەتێکی کولتووری یەکگرتوو، ناتواندرێت سیاسەتێکی نەتەوەیی یەکگرتوو دابڕژێت. لاپەڕەی ۵۳

لە ماڵپەڕی Goodreads من سێ ئەستێرە م بەم کتێبە داو داوا دەکەم کە ئەم کتێبە بخوینن.

“هر کار مهمی که انسان انجام میدهد باید در مقابلش باجی بدهد. بعضی وقتها باجی که میدهیم از کاری که میکنیم بزرگتر است.” ره فیق سابیر
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.