Hêmin64 reviews15 followersFollowFollowMay 6, 2019میژووی گەلانی بن دەست هەموو کات بێگانەکان و زۆرداران بە ئارەزوو و شێوازی دەستکردی خۆیان نووسیویانەتەوە و بە دەگمەن نووسەری بیانی دەبینین کە ڕاستییە مێژووییەکانی بۆ ئەو قەومانە دڕکاندبێت. ئەم کتێبە جیاوازە ، نووسەری نیشتمان دۆست و جێی ڕێزی کورد خۆی دەستی داوەتە کاری نووسینی بەسەرهاتی گەلەکەی و بە شێوازێکی وا دڵسۆزانە ئەو ئەرکەی بەجێ هێناوە کە بەرهەمەکەی بۆتە سەرچاوەیەکی کلاسیک سەبارەت بە جموجۆڵ و شۆڕشەکانی هاوچەرخی کورد.(نازانم بۆچی تەنیا بۆ فارسی وەرگێردراوە و بە زمانی تر دەست ناکەوێت) سەجادی لە زۆر ڕووداویش بەشدار بووه و زۆر شتیشی دیوە و ئەوانەشی نووسیوە. تەنیا دەتوانم دوو ڕەخنە لە کتێبەکە بگرم یەکەمیان ئەوەی کە هەڵەی پیت چنی و ڕێنووسی زۆری تێدا بوو کە هیوادارم لە چاپەکانی داهاتوو دا چاک کرێن و دووهەم ، مامۆستا عەلائەدین سەجادی ، زۆر ڕووداوەکانی شیی نەکردووەتەوە و هەڵه و شکستە ناوخۆییەکانی نەخستووەتە بەر چاوی خوێنەرلە دقی کتێبداوتی:«ئەگەر بوون بە دەوڵەتێکی کورد شوێنی دەرچوونی دەلیاییتان لە کوێ ئەبێ؟!» وتم:«ئەگەر گەیشتینە ئەو پایەیە ئەچین لە حکوومەتی ئیسویچەرە ئەپرسین بزانین ئەوان شوێنی دەرچوونی دەلیایییان لە کوێیە بە ئێمەشی پیشان بدەن.»kurdish