Jump to ratings and reviews
Rate this book

دیوانی پیرەمێرد

Rate this book
پیرەمێرد ناوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە. لە ساڵی ١٨٦٧ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە تەمەنی شەش، حەوت ساڵیدا، لە سلێمانیدا نێردراوەتە حوجرە و مزگەوت و پاش ماوەیەک ئەبێ بە فەقێ لە مزگەوتی ھەمزاغای باپیری و لای مەلا مەحموود ناوێک دەستدەکات بە خوێندن و فێربوونی عەرەبی و وانەی ئایینی. لە خوێندنی عەرەبیدا دەچێتە پێشەوە و دەست ئەکا بە خوێندنی سیووتی. پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی شاری سلێمانی گەڕاوە ئەوسا ڕووی کردۆتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. کە لە بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، لە ١٨٨٢ دا لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، کراوە بە نووسەری بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە لە سلێمانی. لە ١٨٨٣ دا کراوە بە نووسەری ئەملاکی ھومایۆنی لە ھەڵەبجە. لە ١٨٨٦دا کراوە بە سەرنووسەری دادگای شارباژێڕ، ئەو دەمە پێیان وتووە «باشکاتب». لە ١٨٩٥ دا کراوە بە یاریدەری داواکاری گشتی لە کەربەلا، بەڵام ئەو کارەی بەدڵ نەبووە و وازی لە فەرمانی میری ھێناوە.
"شێخ مستەفای نەقیب" کردوویەتی بە جێگری خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی و ژیانێکی باش و لە باری بۆ گونجاند. لەسەر بانگھێشتی سوڵتان عەبدولحەمید، شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید، کاروانێک ڕێکدەخەن؛ لە ١٨٩٨ دا دەچن بۆ تورکیا، پیرەمێرد ھاوسەفەریان دەبێت. ساڵی ١٨٩٩ شێخ سەعید و پیرەمێرد پێکەوە چوون بۆ حەج و لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەستەنبوڵ سەید ئەحمەدی خانەقا و وەفاییی شاعیریشیان لەگەڵ دەبێ، وەفایی لە ڕێگا کۆچی دواییکردووە.
لەساڵی ١٨٩٩ دا بەفەرمانی شاھانە دەبێت بە ئەندامی ئەنجومەنی بەرزی ئەستەمبوڵ. بەھۆی عیزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت، بڕوانامەی یاساناس وەردەگریت. لە ١٩٠٥ تا ١٩٠٨ لە ئەستەمبوڵ بە کاری پارێزەری و گۆڤار و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە. لە ١٩٠٧ دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی کورد کە بە نھێنی پێکھاتبوو بە سەرۆکایەتی شێخ عەبدولقادری شەمزینی.
و بەرهەمەکانی جگە لە جێدەستی لە ڕۆژنامەگری کوردیدا، پیرەمێرد خاوەنی دیوانێکی شیعرییە، کە چەندین جۆر و بواری شیعری تیا بەدی دەکرێت؛ کۆمەڵایەتی، فەلسەفە، ڕامیاری و ھتد.
بەرھەمەکانی بەناوی «حاجی تۆفیق بەگ»ەوە بڵاودەبوەوە، کاتێک کە پیرەمێرد لە تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، تەمەنی بەرەو پیربوون دەچێت، کە ساڵی ١٩٣٢ شیعری «بەیانی بوو لەخەو ھەستام» بڵاودەکاتەوە، بۆ یەکەمجار نازناوی پیرەمێرد بۆخۆی ھەڵدەبژێرێت و دەینووسێت، لەوەبەدواوە بە پیرەمێرد دەناسرێت. کە لە تورکیا بوو بەناوی جیاجیا شتی بڵاوکردۆتەوە: سلیمانیەلی توفیق، س.ت، سلیمانیەلی مەحمود نەژاد، سلیمانیەلی م. نەژاد تۆفیق، م.م، سلیمانیەلی وداد، اسماعیل وداد.
پیرەمێرد خۆی لەیاداشتەکانیدا باسی دەکات و بە بەرھەم و کاری ئەدەبیش ساخ بۆتەوە، کە بەچاکی زمانی تورکی و فارسی و عەرەبی زانیوە. لە نووسینی فارسیدا دەستێکی زۆر باڵای ھەبووە وەکو ئەڵێن لەو دەمەی خۆیدا مەگەر تەنیا سلێمان بەگی باوکی گۆران، لە ئاستی پیرەمێرد لە فارسیدا شارەزایی بوبێت. خوێندنی ئەو کاتەی پیرەمێرد لە کوردستاندا زیاتر فارسی بووە و تێکەڵ بوونی تورکیش لە کوردستاندا بەھۆی دەوڵەتی عوسمانی و کار و فرمانی ڕەسمییەوە و مانەوەی پیرەمێرد ٢٥ ساڵ لە تورکیا، و ئەو نووسین و شیعرانەی بەتورکی بڵاوی کردونەتەوە.

468 pages, Paperback

76 people are currently reading
923 people want to read

About the author

پیرەمێرد

7 books44 followers
Piramerd

Tawfeq Mahmoud Hamza or Piramerd, (Pîremêrd in Kurdish), (1867–1950), was a Kurdish poet, writer, novelist and journalist. He was born in the Gwêje neighborhood of Sulaimaniya city in Iraq. In 1926, he became the editor of the Kurdish newspaper Jîyan. He is also credited for the establishment of the first private Kurdish school in Kurdistan called Partukxane i Zanistî (Scientific School).

He studied Arabic and Islamic Fiqh in Sulaimaniya, and Baneh in Iran. From 1882 to 1895, he worked as an employee for different local government offices in Sulaimaniya, Halabja, Sharbazher (Şarbajêr). In 1898, he was invited by the Ottoman Sultan Abd-ul-Hamid II to Istanbul where he stayed for one year. Then he went to Hajj pilgrimage and he was also given the title of Bey by the Sultan. After this, his title became Haji Tawfeq Bey. He met Wafaei, Kurdish poet, during the pilgrimage. In 1899, he was appointed as a member of the High Majlis of Istanbul. Within the same period, he was admitted to the faculty of law in Istanbul. In 1907, he became a member of the Kurdish organization Kurd Teavun ve Terakki Cemiyeti in Istanbul and was head writer for the organisation's journal. From 1909 to 1923, he served as the governor of several districts in Turkey and Kurdistan, among them Hakkari (Kurdish: Çolemêrg), Qeremursil, Balawa, Beytüşşebap (in Şırnak Province), Gumuskoy, Adapazarı and Amasya. In 1925, he returned to Sulaimaniya via Baghdad. In 1926, he became the editor of the Kurdish newspaper Jîyan and in 1932 he was promoted to the post of Manager. In 1938, he changed the name of the newspaper to Jîn, and continued publishing it until 1950. He is also credited for the establishment of the first private Kurdish school in Kurdistan called Qutabxaney Zanistî (Scientific School).

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
83 (61%)
4 stars
19 (14%)
3 stars
13 (9%)
2 stars
10 (7%)
1 star
9 (6%)
Displaying 1 - 8 of 8 reviews
Profile Image for Chra.
69 reviews2 followers
July 14, 2024
بە خوێندنەوەی دیوانی ئەو شاعیرە دڵ ناسکە زیاتر بیرکردنەوەی ئەم پیاوەت بۆ دەردەکەوێت, هەندێک جار توڕە و هەندێ جاری تریش دڵساف و هەست ناسک, نیشتیمانپەروەریش لەلایەک بوەستێت کە زۆربەی هۆنراوەکانی داگیر کردووە.
1 review
December 3, 2020
zor basha
This entire review has been hidden because of spoilers.
2 reviews
April 19, 2017
good book
This entire review has been hidden because of spoilers.
Displaying 1 - 8 of 8 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.