Bnar13 reviews2 followersFollowFollowMay 6, 2022کتێبێکی گرنگ و بەسوود سەبارەت بە بێباوەڕی. بەسەر حەوت بەشدا دابەش بووە. لە بەشی یەکەمدا پێناسەی دەکات و جۆرەکانی بێباوەڕی دەناسێنێت، لە بەشی دوودا باس لە مێژووەکەی دەکات و بەشی سێش هۆکارەکانی. بەشی چوارەم و پێنجەم بەهێزترین بەشەکانی کتێبەکەن، کە یەکەمیان لەسەر بێباوەڕییە لە کوردستان و دووەمیش لەسەر بێباوەڕیی نوێ دەکات. دوو بەشی کۆتاییش لەسەر ئەوەیە بەڵگە لەسەر باوەڕدارە یان بێباوەڕ، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی بێباوەڕی.خاڵی لاوازی کتێبەکە لاوازیی ڕێنووس و خاڵبەندیی نووسەرە، کە هەندێکجار لە خوێندنەوەی کتێبەکە خاو و ساردت دەکاتەوە.