Jump to ratings and reviews
Rate this book

وەرزی تەنیایی

Rate this book

245 pages, Paperback

Published January 1, 2021

Loading...
Loading...

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
0 (0%)
4 stars
2 (66%)
3 stars
1 (33%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 - 3 of 3 reviews
Profile Image for 𝒮akaℛ.
33 reviews5 followers
September 3, 2025
چیرۆکی کتێبەکە باس لە نووسەرێک بە ناوی شکۆ دەکات کە بڕیار دەدات کە بەتەنیا گەشتێک بکات بۆ شاری داسن، و لەوێ بنووسێت. لەماوەی گەشتەکەیدا ئەو ساتە بچوکانەی ژیانی و ڕووداوەکان، سەردەمی منداڵی بیردەهێننەوە، ئەوکات لەگەڵ دایبابیدا لە گوندی کانی کۆتران دەژیان.

شێوازی گێڕانەوەکەی لەدوو کاتی جیاوازدا دەگێڕێتەوە و بە جوانی تێکەڵیان دەکات.

من لەسەرەتایی کتێبەکەدا نایشارمەوە بێزار دەبووم و پێم وابوو کە بە دڵم نابێت، بەڵام لەگەڵ تێکەڵ بوون بە چیرۆکەکە بەرەو باشتر بوون دەچوو، بە تایبەتی چارەکی کۆتایی کتێبەکە، کە گفتوگۆی نێوان شکۆ و تارمایی نووسەر جاک لەندەن بوو . چەندەها بابەتی جیاواز باس کران لەوانەش مێژوو کە یەکێکە لە بابەتە دڵخوازەکانم.
Profile Image for Saharr..
44 reviews7 followers
August 3, 2025
⁨ ئێواران کوڕەکانی هاوتەمەنی شکۆ، کە دەچوونەوە ماڵەوە، زەرفە سەموون لە دەست. ئەگەر هاوین بووایە زۆریان شفتیان لە باوەش بوو، ئەویش کە دەچووەوە ماڵەوە، بە زۆری پڕی بن باڵی کتێب و گۆڤار بوون.

ئێستا مردن حورمەتی جارانی نەماوە

مردن هەیبەتی هەیە، دەبووایە گرنگی زیاتری پێ بدرێت!

زۆر کەس وا دەزانن نووسەرەکان لە ناو نووسینەکانیان زیندوون.

پارە باشە ئەگەر لە خزمەت مرۆڤ بێت، بەڵام گرفتە ئەگەر مرۆڤ لە خزمەتی ئەودا بێت.

دۆلار و پاسپۆرتت هەبێت و ئینگلیزی بزانیت، لە هیچ شونێکی دنیا
پەکت ناکەوێت.

وەرزی تەنیایی (ڕۆمان)⭐️⭐️⭐️⭐️
نووسەر: جەلال بەرزنجی
لە بڵاوکراوەی: دەزگای فام بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
ڕۆمانێکی بەهێز، جوان، قوڵ لەم ڕۆمانەدا سەرنجەکان زیاتر لەسەر پەیوەندی مڕۆڤ و کاتە.
باس لە نووسەرێک ئەکات بە ناوی شکۆ کە بڕیار ئەدات گەشت بکات بۆ شاری وایتهۆرس کە ساردترین شوێنە لە باکووری کەنەدا، لەوێ هەوڵ ئەدات بچێت بۆ ماڵی نووسەرە گەورەکانی ئەوێ بۆ ئەوەی ئەزموونیان لێ وەرگرێت.
ئەم ڕۆمانە چەندین کارەکتەر لە خۆی ئەگرێت کە ئەوانیش چیڕۆی خۆیان ئەگێرنەوە واتە نووسەر هەوڵ ئەدات گەشتێک بە ئێمەش بکات لە نێوان ئێستا و ڕابردوو، لە بەشێک لە کتێبەکە شکۆ ئەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ تارمایی جاک لەندەن کە ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنوسێکی ئەمریکی بوو لەوێ گفتوگۆکایان زۆر لقی ئەبێتەوە وەکو، ئازادی رادەربڕین،پیسبوونی ژینگە،
توندڕەوی ئاینی، جێ نەبوونەوەی نەخشەی كوردستان لەسەر زەوی، مەترسی چەكی ئەتۆمی.
هیوادارم خوێندنەووەی ئەم کتێبە لە دەست خۆتان مەدەن و هەوڵی بۆ بدەن کە بیخوێنەووە.
بۆ من تەنها خوێندنەووەیەکی ئاسایی نەبوو بەڵکۆ گەشتێکی ڕۆحی بوو کە لەگەڵ نوسەرەکە بووم تا کۆتایی.
Profile Image for Lara Smko Dizeyee.
14 reviews5 followers
February 16, 2024
ڕۆمانێكی قووڵ، قووڵ بە واتای ئەوەی دەچێتە سەر چەندین بابەت و چەندین شوێن.

شاكەسی چیڕۆكەكە ”شكۆ” نووسەرێكی كوردە لە كەنەدا دەژیێت، بۆ ئەوەی ئەزموونێكی نوێ لە نووسین بكات، بڕیار دەدات بچێتە شاری وایتهۆڕس كە ساردتترین شوێنی كەنەدایە، لەوێ دەچیتە ماڵی نووسەری كەنەدی پیتەر بێرتن، كە ویستگەیەكە بۆ زۆربەی نووسەران و چەند ڕۆژێك لە ماڵەكەی دەمیننەوە بۆ ئەوەی بە تەجرووبەیەكی نوێی رۆحیدا دا بڕۆن.

جەلال بەرزنجی لە نێوان ئێستا و داهاتوو وەكو مامزێكی لێهاتوو بازدەدات، دەتگەڕێنێتەوە بۆ گوندی كانی كۆتران، بۆ دار سێوە دێرینەكە كە دەیەها ساڵە بەردەگرێ و منداڵانی گوند سێوەكان بە كەسكی لێدەكەنەوەو دەیانخۆن، بۆ لەقلەقەكانی مزگەفتی خانەقا.. بۆ زەمانی ڕادیۆ و جەنگ و خەبات..

خوێندنەوەی وەرزی تەنیایی بۆ من تۆزێك چووە نێو مەودایێكی كەسییەوە لەبەرئەوەی شوێنی چیڕۆكەكە لە هەولێرە و چەندین یادگاری بە بیرهێنامەوە، ڕۆمانێكی بەپێزە و نووسەر زمانێكی سادە و سروشتی بەكارهێناوە، باسی گۆرانكارییەكانی ژیان و كلتوور و ئاین و نیشتمان دەكات لە سێ نەوەی جیاوازدا و لە هەندێك شوێنەڵ دەكەوێتە شەرحی چەند بابەتێكی مێژووی.

گەڕان بە دوای شوناس یەكێكە لە باسە سەرەكییەكانی ڕۆمانەكە، كورد وەكو پەناپەر چۆن بیر لە شوناس و پەیوەست بوونی خۆی دەكاتەوە؟ ئایا ئەمە دەگۆڕێ لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی تر؟ ماڵ لە كوێیە؟ نیشتمان لە كام شوێنە؟

جوانترین بەشی ڕۆمانەكەش ئەو شوێنەیە كە لەگەڵ تارمایی جاك لەندەن، شكۆ دەكەوێتە گفتۆگۆیێكی خەیاڵی و قسە گۆڕینەوە..

ڕۆمانێكە شایانی خوێندەوەیە، هیوادارم ئەم جۆرە كارانە وەرگێڕانی بۆ بكرێ و ئەدەبی كوردی و نووسەری كورد بگاتە هەموو شوێنیك.

-دوای مردنی سەلیم، گەوهەر دوو مانگ سەری خۆی نەشوشت. تەلەفزیۆنێكی ڕەشوسپی و ڕادیۆیەكی بە پاترییان هەبوو، پەڕۆیەكی ڕەشوسپی پێ دادان. ساڵیك جلی ڕەشی دانەكەند و جەژنیان نەكرد.

-ئێستا مردن حورمەتی جارانی نەماوە.

-دواجار مردن لە وشە دەباتەوە!

-سۆفییەكان دەڵێن ”ژیان خەونە، مردنیش بە ئاگا هاتنەوەیە٠”

-دوای گەشتێكی زۆر، بڕینی سنووری وڵاتان، چەمكی ماڵ دەگۆڕێت.

-”هەیە بڕوای وایە ئەگەر پارەت هەبوو هەموو شێكت هەیە.”

-میدیا ڕۆڵی هەیە لە شوشتنی مێشك و گەوجاندنی خەڵك؟”

-هێزی چەك زاڵە بەسەر وشە.

-”من بۆیە دەنووسم، تا چیتر دیلی یادەوەرییەكانم نەبم.”
Displaying 1 - 3 of 3 reviews