𝒮akaℛ32 reviews3 followersFollowFollowSeptember 17, 2022ناوی کتێب: لەیلاننووسەر: سەلاحەدین دەمیرتاشوەرگێڕانی: فەرهاد چۆمانیژمارەی لاپەڕە: ٣٦٠⭐️:٣.٥/٥خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە وەکو ئەوە وایە کە نووسەر هاتبێتە ناو مێشکتەوە و بە چارەسەرکردنی خەیاڵات و تراوماکانی ناو مێشکی کارەکتەری ناو ڕۆمانەکە بیەوێت ئەوانەی تۆش چارەسەر بکات، چیرۆکی ڕۆمانەکە دوو بەشە کە یەکێکیان لە سەرەتادا باسدەکرێت و بە نیوەیی جێدەهێڵدرێت و چیرۆکێکی تر دەستپێدەکات کە دەبێتە وەڵامی ئەم پرسیارە(ژیان ئەوەیە کە لەنێو سەرماندایە؟ یان ئەوەی دەرەوە؟)ئەم ڕۆمانە چەندین بابەت لە خۆدەگرێت لەوانە ژیانی کۆمەڵایەتی، هاوڕێیەتی،کوردبوون، سیاسەت،دۆزینەوەی زانستی وە جیهانی خەیاڵ کە بەشێکی گەورەی چیرۆکەکە داگیردەکات، وە بە گشتی چیرۆکێکی تراژیدیە وە لە کۆتایەکەیشیداخەمێکی قوڵ!بەدرخان: خواستنی دڵخۆشیی کەسێک شتێکە و دڵخۆشکردنی شتێکی ترە. دەکرێ لەبەر ئەوەی وا بیردەکەیتەوە مرۆڤێکی باشیت بۆیە دڵخۆشبوونی کەسانی تریشت دەوێ. ئەمە بەس نیە بۆ ئەوەی تۆ بکاتە مرۆڤێکی باش، تەنیا دەتکاتە مرۆڤێکی بێ زیان، بەڵام ئەگەر توانایی دڵخۆشکردنی مرۆڤەکانت هەبێت و نەیکەیت بە دڵنییایەوە ئەمە دەتکاتە مرۆڤێکی خراپ. بە بۆ بۆچوونی من پێوەدانگی مرۆڤێکی باش ئەو کەسەیە کە کلیلی دڵخۆشبوونی کەسانی تر وەک بارمتەیەک لە لای خۆیان گل نادەنەوە. یان ئەوەتا بەڵێنی دڵخۆشی بە هیچ کەس نادەیت، یان ئەو کلییلەی بە دەستتەوە گرتووە وەک بارمتە بەکار ناهێنیت.