Jump to ratings and reviews
Rate this book

ژاوەژاو

Rate this book
راوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم – بواری چیرۆک: جێگر بەختیار بۆ کۆمەڵە چیرۆکی (ژاوەژاو)

وەشانی نووسیار لە چوارچێوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم به‌مزوانه‌ براوەی کۆمەڵە چیرۆکی (ژاوەژاو) لە نووسینی (جێگر بەختیار) چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه.

له‌باره‌ی بردنەوەی ئەم خەڵاتە جێگر بەختیار ده‌ڵێت:

”بوون بە براوەی خەڵاتی نووسیار خۆشترین و باشترین ڕووداوی ژیانم بوو. چێژی ئەو سەرکەوتنە تەواوی ڕووداوە ناخۆشەکانی ئەمساڵی لەبیر بردمەوە.

چاپکردن و بڵاوکردنەوەی یەکەم کتێب بۆ ھەر نووسەرێکی لاو کارێکی دژوار و تاقەت پڕوکێنە. کاتێک لە پێشبڕکێیەکی وا براوە دەبیت تێدەگەیت ھێشتا ھیوا ھەیە تا ھەنگاو بنێیت بەرەو باڵاتر. ھێشتا کەسانێک ھەن پشتت بگرن و ھانت بدەن تاکو سەرکەوتن بەدەست بھێنیت. ئەو خەڵاتە وەکو ڕێژنەیەک بەسەرم داباری ھێزی بەردەوام بوونی لەناخمدا زیندوو کردەوە. بەرھەمی ھەرنووسەرێک وەک کۆرپەلەی خۆشەویستە لەلای. خەڵاتی نووسیار مژدەی لەدایکبوونی نۆبەرەی من بوو.

هەروەها لە بارەی کۆمەڵە چیرۆکی ژاوەژاو وتی: ”کۆمەڵە چیرۆکی ژاوەژاو بەرھەمی سێ ساڵ نووسینمە کە پێکھاتووە لە دوانزە چیرۆک. بە سووژە و تەکنیک و فۆڕمی جیا نووسراون. ھەڵقوڵاوی ئەندێشە و ئازارەکانی کۆمەڵگان. میراتگری نەھامەتی و ناخۆشیەکانی ژیانن.”

94 pages, Paperback

Published October 1, 2020

1 person is currently reading

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
1 (50%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
1 (50%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 - 2 of 2 reviews
Profile Image for Kamo Araz.
6 reviews
July 18, 2023
'ژاوەژاوم' لە ژاوەژاویدا خوێندەوە، لە ئامێزی دەنگی خشەی هێڵە ئاسنینەکانی شەمەندەفەر، هۆڵی چاوەڕوانی سەفەرکردن، سەر پردێکی ڕووباری سێن و ژاوەژاوی پاریسییەکان. هەڵبەتە من پێشنیار ناکەم 'ژاوەژاو' لە ژینگەیەکی هەراوهۆریایی وەهادا بخوێننەوە، وەلێ یەک لەو چەند جارەی دەیخوێنیتەوە، با کەشی خوێندنەوەکە هاوشانی ناونیشانی کتێبەکە بێت. بەڵێ 'چەند جارێك!' چونکە چیرۆکەکانی ناو ئەو کتێبە وا لە خوێنەر دەکەن کە چەند بارێک بیەوێت پێیاندا بچێتەوە، هێندە بە ژیرانە و کارامەییەوە نووسراون.

کتێبەکە لە ١٢ کورتە چیرۆک پێکهاتووە، زۆرینەیان کورتیلەن و هێندە کاتی کەسێک ناگرن بیانخوێنێتەوە، وەلێ بیرکردنەوە لە چیرۆکەکان کاتی زیاتری دەوێت، هەر بۆیە ناهاوسەنگییەکی جوان هەیە لە نێوان خێرایی لە خوێندنەوە و هێواشی لە یادگە دەرچوون. ئەم چیرۆکانە هەموو کەسێک دەتوانێت بە ئاسانی بیانخوێنێتەوە و تێیان بگات، مەگەر کەسێک خاوەنی ڕێژەیەکی زۆر کەم لە ئای کیو بێت نەتوانێت مەتەڵەکانی مەبەستی پشت چیرۆکەکان هەڵبهێنێت. ئەوە نەبێت ئیدی چیرۆکەکان سانان و تەواو، بەڵکو هەر خوێنەرە و دەتوانێت لە ئاستی جیاوازدا شیکاری و لێکدانەوەیان بۆ بکات، پێم وایە ئەمە لایەنێکی جوانی دیکەی کتێبەکەی جێگرە: هیچ خوێنەرێک لە شەمەندەفەری ئەو کۆمەڵە چیرۆکە جێنامێنێت.

هەڵبەتە تەواوی چیرۆکەکان سەرنجیان ڕاکێشام، لە یەکەم تا دواهەمین پیتی کتێبەکە بێئومێدی نەکردم، تەنها یەک دانەیان نەبێت کە ڕام لێی نییە، ئەویش بریتییە لە چیرۆکی 'سەرخۆش.' لە ڕووی گێڕانەوەوە گومان لەوەدا نییە کە چیرۆکەکە بە لێهاتووییەوە چیرۆکخوانی کراوە، گومان لەوە ناکرێت دۆزی چیرۆکەکە بایەخدارە، بەڵام ئەو چیرۆکە گیرۆدەی چەند کێشەیەکە. ئەم چیرۆکە هاوشێوەی چیرۆکی 'خۆکوژی' پرسی پاتریساید [دایەبابکوژی] تێدا جوڵێنراوە، بەڵام چیرۆکی 'خۆکوژی' ژیرانەتر مامەڵەی لەگەڵ پرسەکەدا کردووە. بەهەرحاڵ، نامەوێت زیاتر هەڵوەستە لەسەر ئەم چیرۆکەیان بدەم، تەنها ئەوەندە دەڵێم: چیرۆکەکە بە شێوەیەک نووسراوە وەکو ئەوەی بڵێیت نووسەر ویستوویەتی لە کۆڵ خۆی بکاتەوە.

هەرگیز ویستووتە فێری نووسینی چیرۆک بیت؟ ئەم کتێبە جیا لە چێژ گەیاندن بە خوێنەر، قوتابخانەیەکە بۆ پێگەیاندنی چیرۆکنووس.
Displaying 1 - 2 of 2 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.