Jump to ratings and reviews
Rate this book

لە سێبەری باوەڕدا - 2

Rate this book
كاتێك تەماشای خۆمان و دەوروبەرمان و ئەو مرۆڤە مەزنانە دەكەین كە بەدرێژایی مێژوو
هەڵكەوتوون، دەبینین تەنها بەشێك لە ئەخلاقی جوانیان تێدا بەرجەستە بووە و، كۆبوونەوەی
سەرجەم جۆرەكانی ئەخلاقی جوان لە كەسێكدا شتێكی مەحاڵە. كەسی وا هەیە سەخاوەتمەندە،
بەڵام لەهەمان كاتدا لێبووردە نییە. هەیە ئازا و بوێرە، بەڵام لە هەمان كاتدا ڕەزیلە. جگە لەمە،
هیچ ئەخلاقێكی جوان لە هیچ كەسێكدا نەگەیشتووە بە لوتكە. كەچی لەو زاتە پیرۆزەدا هەموو
جۆرەكانی ئەخلاقی جوان لە بەرزترین پلەدا و بە بەردەوامی لەودا هەبوون.
بۆ نموونە، هەتابڵێی ئازا و خاوەن سام و شكۆ بوو، بەڵام لەهەمان كاتدا تابڵێی خاكی و خۆبەكەمزان
و نەرمونیان بوو. لەمەش گرنگتر، هەروەك ئازایی و سام و شكۆكەی هەرگیز هەتا ڕادەی
شكاندنی دڵەكان نەدەڕۆیشت، بەهەمان جۆر خاكیبوون و لێبوردەییەكەیشی هیچ كاتێك بۆ ئاستی
ترسنۆكی و سەرشۆڕی دانەدەبەزی. لەپاڵ جددییەت و ویقاریدا، دەم بەخەندە و ئارامیبەخش بوو.
لەپاڵ دامەزراوی و ڕاستڕەوییەكەشیدا، تابڵێی خاوەنی بەزەیی و میهرەبانی بوو. هەروەها كاتێك
تەحەددای هەموو جیهانی دەكرد، هێندە خاكی بوو كە لەسەر لم دادەنیشت و لەگەڵ منداڵان
گفتوگۆی دەكرد. ئەو زاتەی كە ئەمانە و چەندەها ئەخلاقی جوانی دیكەی لە لوتكەدا و،
بێئەوەی تێكەڵاویان بكات، بە كامڵترین شێوە لە خۆیدا كۆكردووەتەوە و، لە ژیانیدا ڕەنگی داوەتەوە
و، لەم ڕووەشەوە بووە بە نموونە بۆ ئوممەتەكەی، تەنها حەزرەتی موحەممەدە )صَلَّىَ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمْ(.

221 pages, Hardcover

Published July 25, 2019

2 people want to read

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
3 (100%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 of 1 review
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.