لەم نوێبوونەوەیەدا زامنی وێڵ نەبوون و ڕێگا ون نەكردن بریتییە لەوەی كە:
ڕەزامەندیی خوای گەورە ئامانج و مەبەست بێت و، ڕۆح لە پێش جەستەوە بێت و،
نەفس لەژێر بەڕێوەبردنی دڵدا بێت و، خۆشویستنی مرۆڤ و نیشتمان خوویەكی
دانەبڕاو بێت لە سروشتمان و، ئەخلاقی بەرز توێشوویەكی گرنگی ڕێگا بێت كە
دەستبەرداربوون لێی مەحاڵ بێت و، گەردوون و مرۆڤ و ژیان وەك پەڕاوێكی
پڕ لە نهێنی وابن كە هەمیشە لەژێر ڕۆشنایی قورئاندا هەموو گۆشەیەكیان
بپشكنرێت و، كاراكتەری مرۆڤ هاوڕێ لەگەڵ بەها ڕاستەقینە مرۆییەكانی
سەرچاوەیەكی گرنگی بن و، بە ئەندازەی حەققانییەت و پیرۆزیی ئامانج و
مەبەستەكان، دەبێت ئەو ئامڕاز و هۆكارانەش كە دەمانگەیەنن پێیان لە خولگەی
قورئان و سوننەتدا بن.