Jump to ratings and reviews
Rate this book

توتی

Rate this book

176 pages, Unknown Binding

Published January 1, 2015

2 people want to read

About the author

Nabard Fuad

2 books2 followers

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
1 (100%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 of 1 review
Profile Image for Azheen Bajalan.
301 reviews72 followers
January 15, 2018
" ژیان زێرابێکی بۆ گەنە "
بەڵام لەم ڕۆمانە بۆنی جگەرە بە لووتمە دەهات، جگەرە لە دوای جگەرە، منێک کە بیرم نایەت کەی دوا جار بووە بۆنی جگەرەم کردوە، ئارەزووم دەکرد جگەرەیەک بە دەم خوێندنەوە بکێشم، چونکە لێرە کارەکتەری سەرەکەی بە دەم نووسینەوە جگەرە لە دوای جگەرەی دەکێشا.
ڕاستە من لە سەرەوە ئاماژەم بە کارەکتەری سەرەکی کرد، بەڵام ڕۆمانەکە ئەنتی هیرۆیە، لە هەر بەشێک کارەکتەری سەرەکی خۆی هەیە، بەڵام کابرای جگەرە کێش لە زۆربەی بەشەکاندا هەیە، و چیرۆکەکەمان بۆ ئامادە دەکات. لە دێڕێک لە نزیکەی کۆتای ڕۆمانەکە دەڵێت:- (ئێوە لە مەرگ دەترسن، من لە هەناسەدان.) ئەم دێڕە هەرگیز لە یادم ناچێت.
ڕۆمانی (توتی) باس لەو کاتە دەکات کە (داعش) موسڵیان گرت، باسی بەسەرهاتی دانیشتوانی ئەو شارە دەکات، باس لە مەینەتیان دەکات، ئەو ئافرەتانەی کە لە خانەوادەکانیان جیاکرانەوە، بە بیانۆی ئەوەی بێ دینن، چ ئاینێک ڕێگە بە گیانەوەریەتی مرۆڤێک دەدات بەسەر مرۆڤێکی ترەوە بەهۆی دینەوە ؟
بریا هیچ ئاینێک نەبووایە! ئەوەندە خوێن بەهۆی ئاینەوە ڕژاوە ئەوەندە بەسەر خاکە نەڕژاوە.
بەشی یەکەم ڕۆمانەکە بۆمبە، بۆمبێک بەڕووی خوێنەرەوە، چونکە یەکەم کەس کە قسەمان بۆ دەکات خۆی بە ڕووتی دەخاتە بەردەمی خوێنەر، بە ڕووتی مەبەستم لەوەیە، کە هەرچەندە خۆی دەزانێ کە تاوانبارە بەڵام دان بە هەموو تاوانەکانی دەدات تەنانەت ئەوەنەش کە بچووکن و لە تەمەنی هەرزەکاریە کردویەتی، بە بێ ترس بە بێ شەرم، دەکرێ لەبەر ئەوەی بێ بڕوای بەوەیە مرۆڤەکان بە دانپێنان لە تاوانەکانیان پاک دەبنەوە !! ڕەنگە.
بەرگی ڕۆمانەکە و ناونیشانی ڕۆمانەکەش هەریەک و چیرۆکێکن بۆ خۆیان لە ڕۆمانەکە ئاشنایان دەبین.
ڕۆمانەکە ڕاستە پڕە لە ئازار، بەڵام بە شێوازێک نوسراوە خوێنەر ناتوانێ دەستی لێ هەڵگرێ تاوەکو تەواوی نەکات.
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.