Jump to ratings and reviews
Rate this book

شاری دڵ؛ دیوانی ئاوات

Rate this book
ناوی کتێب: شاری دڵ؛ دیوانی ئاوات
هۆنەر: سەید کامیل ئیمام‌زەنبیلی (ئاوات)
ئامادەکار: سەید جەعفەر ئیمام‌زەنبیلی
چاپ: یەکەم - 2013
بڵاوکار: ئانا - تاران

455 pages, Hardcover

Published January 1, 2013

7 people are currently reading
28 people want to read

About the author

سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری بوون.

ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک سوارە ئیلخانیزادە، ھەژار، عەباس حەقیقی ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی ٢٧/٧/١٩٨٩ کۆچی دوایی کردوە و دیوانێکی شیعری لە پاش بەجێماوە.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
8 (66%)
4 stars
4 (33%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 - 2 of 2 reviews
115 reviews11 followers
March 7, 2017
کوردی / فارسی

من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، دەچم!
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی!
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ئیمانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، ڕەشەجێ ڕاوگەیی شەیتانە، نەچی!
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم!
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێکچووە، وێرانە، نەچی!
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەریانە، نەچی!
من دەڵێم مەرکەزی ئەسڕاڕی حەریفانە، دەچم!
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی!
من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵگانە، دەچم!
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی!
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سوڕ ما "کامیل"
من دەڵێم جوانە دەچم، ئەو دەڵێ واجوانە نەچی

سەید کامیل ئیمامی (ئاوات) / شاری دڵ؛ دیوانی ئاوات

__________________________________

رشته ی مهر به هر بی‌سر و پا نتوان بست
دل بهر دلبر بی‌مهر و وفا نتوان بست
دل چو یک مرغک وحشی است به هر کوی و دری
به دو سه دانه و دام به ریا نتوان بست
هرچکس بر نفس باد صبا تکیه نکرد
تکیه بر دلبر پر جور و جفا نتوان بست
داد و بیداد ز دست فلک کج‌رفتار
همه لغو است و غلط، دست قضا نتوان بست
کاملا! عهد و وفا نیست ز کس، دست بکش!
تکیه بر عهد و وفا جز به خدا نتوان بست

سید کامل امامی / دیوان آوات / بخش فارسی
1 review
March 3, 2024
عالی
This entire review has been hidden because of spoilers.
Displaying 1 - 2 of 2 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.