Jean43 reviews14 followersFollowFollowFebruary 29, 2016مەریوان وریا قانیع لەم کتێبەیدا ئەو کتێبانەی سەدەی بیستەم باس دەکات کە کاریگەری زۆریان بەسەر خۆی و خەڵكانی تریشەوە بەجێهێشتووە، وە پەیوەندییان بە کورد و کوردستانەوە دەخاتەڕوو. کتێبێکە کە بەڕای من یان بۆ خێرا خوێندنەوە باشە هەر بۆ وەرگرتنی فکرەیەك یان بۆ خوێندنەوە لە نێوان کتێبی تری گرنگدا وەك پشوویەک یان وەکو مەرجەع بەکاری بهێنیت و دوایی بچیتەوە سەری. لە سەرەتادا باسێکی کورتی کتێب و خوێندنەوە و لە کۆتاییدا باسی دیاردەی سووتاندنی کتێبی کردووە. زمانەکەی بە گشتی سادەیە جگە لەوەی لە هەندێك شوێندا قورس دەبێت و ووشەی گران و تەکنیکی تیادا بەکاردێت، لەو کاتانەدا خاوت دەکاتەوە و وای لێ ئەکردم تاقەتم لە خوێندنەوەی نەمێنێت. من چاوەڕێی ئەوەم ئەکرد کە باسێکی دورودرێژی کتێب و خوێندنەوە بکات، وا نەبوو. وە لەبەر ئەوەی کتێب لەدوای کتێب باس ئەکرێت و کتێبەکە هەمووی لەسەر یەک بابەت نییە ئەو تەشویقەی نەدامێ کە کتێبی تر دەیاندامێ کە باسی یەک بابەتیان دەکرد. تەسەور ئەکەم بۆ یەکێك کە حەزی لە خوێندنەوەی نووسینەکانی نووسەر بێت ئەم کتێبەشی بەلاوە چێژبەخش بێت. چوار ئەستێرە چونکە ئەو مەبەستەی بۆی نوسراوە بە باشی پێکاویەتی، نەك لەبەر ئەوەی زۆر بە دڵم بووە.