Ahmed Faiq389 reviews114 followersFollowFollowJanuary 30, 2022منداڵانی گەڕەک، ڕۆمانی نووسەری کورد هیوا قادر، رۆمانێکی کوردی تەواو، کە نووسەر توانی تیایدا مێژوویێک تۆمار بکات، وبە چەند دەنگێکی جیاواز قسە بکات، و تا حەددێک بە سەرکەوتوی دوو ژینگەی کوردستان وئەوروپا تێکەڵ بکات، و دوو ناوی وەک گوڵ محەمەد وگۆستاڤ لێرەیا ببنە هاوڕێ.هەرچەندە ثیمی تۆڵەکردنەوە و دڵرەقی زاڵە لەم ڕۆمانەدا، و ئەبینین هەر لە منداڵییەوە کەسایەتێکان شەڕانی وبێبەزەیین، لەگەڵ یەکتری وتەنانەت لەگەڵ ئاژەڵەکان ولەگەڵ ژینگەشدا داەێنان ئەکەن لە زوڵم وزۆرداری.زمانی ڕۆمانەکە زمانێکی جوان وئاسان بو، کەم جار پێویست بو بگەڕێمەوە سەر فەرهەنگ.kurdish novel