Khallat Ali54 reviews3 followersFollowFollowJanuary 3, 2022لە بارەی خێزانێکی جیاواز، ئینتیمای جیاواز، شەڕی ئایدۆلۆژیا، مردن لە سایەی نەفامی، نیشتیمان وەک کاڵایەکی بێ نرخ، لە کۆتاییدا عێڕاقێکی بریندار...کە ئەو ڕۆمانەم خوێندەوە (بەهۆی ئەوەی پێشووتر کەم و زۆر بەر کتێبەکانی دیکەی نووسەر کەوتووم) قەت پێم وانەبوو وەک زۆربەی نووسەرە عێڕاقییەکانی دی لە دەرخستنی گۆشەی شکاوی نیشتیمانەکەی تا ئەو ڕادەیە سەرکەوتوو بێت و دۆزەکەی لە کورتە ڕۆمانێکی ئاوا هێندە بە وردی تاوتوێ بکات...ئەو ڕۆمانەی ئەلڕەملی دەیەوێ بڵێت: تەواوە، ئەدەبیاتی عێڕاقی شایەنی ئەو پێگە بەرزەیە کە ئێستا هەیەتی و دەتوانین بە گێڕانەوە شەڕی ئەو دیدگا ناشرینە بکەین کە سیاسەت بۆ خەڵکی درووست کردووە.