Sakar kazm24 reviews4 followersFollowFollowJanuary 7, 2023ناوی كتێب: شانشینی ئهگباتاننووسهر:نه‌به‌ز گۆرانژمارهی لاپه‌ڕه:٤١٠⭐️:5/5شانشنی ئه‌گباتان, گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵی یه‌كه‌می كورد, هه‌وڵێكه بۆ سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی دیوه شاراوه‌و شێوێنراوه‌كه‌ی سه‌رده‌می مادده‌كان. هه‌موو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژوو گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خود هوشیاری.ئه‌م ڕۆمانه به‌شێكی زۆری ڕووداو و كاره‌كته‌ره‌كانی له‌ناو واقعی مێژوویدا بونیان هه‌یه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ناكرێت وه‌ك مێژوویه‌كی ته‌واو سه‌یری بكرێت و ده‌كرێت وه‌ك هه‌وڵێك له‌ناو دونیای ئه‌ده‌بدا پێناسه بكرێت.