Jump to ratings and reviews
Rate this book

مرۆڤی هەرزان

Rate this book
وەک هەوڵێکی نوێ، نووسیار داوای لە دوو نووسەر و کەسایەتی دیاری بوارەکە کردەووە کە پێشوەخت و پێش لە چاپدانی ڕۆمانەکە، خوێندنەوەی تایبەتی خۆیان بنووسن و دواتر لە بەرگی پشتەوەی ڕۆمانەکە دادەنرێت. ئەد دوو نووسەرش: خانمە نووسەری کورد ”ئاڤە هوما” کە بە ئینگلیزی ڕۆمان دەنووسێت. لەگەڵ نووسەری بە ئەزموون بەدران ئەحمەد حەبیب.

”مرۆڤی هەرزان” لێوانلێوە لە داهێنان، هەجوی سیاسی و هۆشیاریی ئیکۆلۆژی. ڕۆمانەکە ئاستێکی نێودەوڵەتی هەیە و چێژ و ڕۆشنایی بە خوێنەر دەبەخشێت، لەسەر بنیاتی فەلسەفە، ئایین و کولتور هەوڵ دەدات گەورەترین پرسیارەکانی ژیان وەڵام بداتەوە.

– ئاڤە هوما، نووسەری ڕۆمانی بەناوبانگی ”کچانی دووکەڵ و ئاگر”

خەونی ”گۆران سەباح” دوو جار پیرۆزە، جارێکیان وەدۆزینی چارەسەر بۆ دەردێکی کۆمەڵایەتیی ئەو سەردەمە داهاتووە خەیاڵکردە و جاری دووەمیش کە زوانی کوردی و مرۆڤی کوردستان و وڵاتەکەیان دەباتە رێزی هەموو دنیا.

– بەدران ئەحمەد حەبیب

211 pages, Paperback

Published February 10, 2021

1 person is currently reading
15 people want to read

About the author

گۆران سەباح

1 book2 followers

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
7 (70%)
4 stars
2 (20%)
3 stars
1 (10%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 - 4 of 4 reviews
Profile Image for Zryan Raheem.
51 reviews10 followers
May 29, 2021
‎.
ناوی کتێب: #مرۆڤی_هەرزان
‎نووسەر: #گۆران_سەباح
‎ناوەندی بڵاوکردنەوە: #نووسیار
‎ژمارەی لاپەڕە: ٢٠٦
.
جوان، نوێ، کورت، پوخت، خەیاڵ فراوان، ئازا…
نووسەری خەیاڵ فراوانم زۆر خۆشدەوێت، چ جا ئەو نووسەرە کورد بێت! کاک گۆران دەست و خامەت دەگوشم بۆ ئەم بەرهەمە جیاواز و جوانە.
.
ڕۆمانەکە باس لە ساڵانی داهاتوو دەکات، دیاردەیەکی زۆر سەیر ڕوودەدات!
خەڵکی بەلێشاو خۆیان دەکوژن! بە ملیۆنان کەس لەسەر باڵەخانە بەرزەکان خۆیان فڕێدەدەنە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن!
هۆکاری پشت ئەم بێزار بوونەی مرۆڤ لە ڕووحی خۆی دەبێ چی بێت کە بە خۆکوشتن کۆتایی دێت؟ ئەی چارەسەر! ئەگەر هەیە دەبێ چی بێت؟
.
مرۆڤی هەرزان ڕۆمانێکی فەلسەفییە، باس لە لەدەستدانی بەهاکانی بەسروشت هێشتنەوەی مرۆڤ دەکات، باس لە کوژانەوەی گەرم و گوڕی مرۆڤ دەکات، باس لەوە دەکات کە مرۆڤی بێ خەون و ئامانج، مرۆڤی هیلاک، مرۆڤی دوور لە سروشت، دوور لە بەها مرۆڤایەتییەکان لەوانەیە بگاتە کوێ!؟
.
بەگشتی کتێبێکی ئاسان و بەچێژە ئەگەر با سادەیی بخوێنرێتەوە، زۆر فەلسەفییە ئەگەر بە قوڵی و تێفکریینەوە بخوێنرێتەوە، هەموو شتێکی کتێبەکە بۆ من جوان بوو تەنها بەڕای من پێم وایە دەکرا کۆتاییەکەی جوانتر بێت.

‎ نمرەبەندی من : .٩/١.
1 review
May 20, 2021
رۆمانیکی زۆر بەسوودە بۆ ناخی مرۆڤ
Displaying 1 - 4 of 4 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.