Rebaz Akram1 review2 followersFollowFollowDecember 22, 2021"برینم، زمانم بوو"له‌م کتێبه‌دا، شیعر ئیلهام نییه. شیعر، بیرکردنه‌وه‌یه. هه‌ڵته‌کاندنی واقیعه. به ڕۆحێکی به ته‌مه‌ن و شه‌که‌ته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ منداڵی. ئیشکردنه له قووڵاییی زمان. ڕۆ چوونه، به‌ناو کون و قوژبنه‌کانی ناخی مرۆڤ. گومانێکی قووڵه له بوون. ئه‌وسا؛ سه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه‌ی ژیانه. له‌م شیعرانه‌دا، له زۆربه‌یان، پێچه‌وانه‌ی شیعری زۆربه‌ی ژنه شاعیره‌کانمان، شیعر خه‌مێکی ئینسانییه، نه‌ک ڕه‌گه‌زی، نه‌ک کڕووزانه‌وه و زه‌قکردنه‌وه‌ی مێیینه بوون. هه‌موو ڕۆژێک دره‌ختێک له مندا وشک ده‌بێت.په‌یژه بووم، پێیان لێنام مرۆڤانێکقوپامهوه نێو خۆم.ئێستاش له بیرم نه‌چووی!بێ تۆ زه‌وی ڕه‌زا قورسترهبۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی دڵخوازی خۆمبهبهر ژیاندا ببینمبیرت ده‌که‌م. له ته‌ندروستیی شیعرم بپرسهزمان هاره، به‌ڵامبۆ سه‌لامه‌تیمان که‌متر ده‌نووسم.
Nûsyar Books30 reviews8 followersFollowFollowReadMay 20, 2021براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم 2020