Ali Jaafar12 reviewsFollowFollowDecember 1, 2020هەوڵێکی نوسەرە بۆ دەرخستنی هەڵوێستی کورد لەبەرامبەر فتوحاتە ئیسلامییەکانی سەردەمی عومەری کوری خەتتاب ، بەپێی شوێنگەی جوگرافی کوردستان لەو کاتەدا ناوچەکانی کوردستان دابەشی ژێر دەستەڵاتی داگیرکاری ساسانی و رۆمانی بوون کاتێ ئیسلام لەدەرگای هەرێمە کووردیەکان ئەدات ، نوسەر ئەیەوێت بیسەلمێنێت کە کورد بەرەنگاری فتوحاتی نەکردووە خۆی بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەویستی خۆی موسڵمانبوونی هەڵبژاردووە ئەگەر چی بەشێوەیەکی زۆرەملێ بەشدارە شەرەکانی ئیمپراتۆرییەتی ساسانی دژ بە موسڵمانانی پێکراوە.نوسەر سەرچاوەی زۆری بەکارهێناوە لەم نوسینەیدا و وەڵامی هەموو ئەو سەرچاوانە ئەداتەوە کە تییایدا باسی روبەروبونەوەی میرو پاشا کوردەکان ئەکات لەگەڵ سوپای ئیسلامدا کە بەپێی قسەی نوسەر ئەو سەرچاوانە دوورن لەراستییەوە و بەهیچ چەشنێک راستییان تێدا نییە. ئەگەرچی بەشێوەیەکی گشتی شتێکی زۆر ئاسایی و سروشتییە کە هەموو میللەتێک بیەوێت بەرگری لە کەلتور و ئایین و شارو خەڵکی خۆی بکات لەبەرامبەر هەر هێرشێک یان هەر ئاینێکی نوێ بۆ گرتنی خاک و خەڵکی و هەموو میللەتانیش ئەو جۆرە لەبەرگرییەیان هەبووە کوردیش بێ بەری نەبووە لەوە وەلێ نوسەر لەتەواوی کتێبەکەیدا ئەیەوێت ئەوە بڵێت کە کورد بەهیچ شێوەیەک بەرەنگاری سوپای ئیسلام نەبۆتەوە خۆی ئیسلامبوونی هەڵبژاردووە و پێی وابووە ئیسلام ئەو ئاینەیە کە لەژێر دەستەیی و زۆرداری داگیرەکانی رزگاری ئەکات کە ئەمەش رەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی بڵێین کە کورد بۆیە ئاسان ئیسلامی وەک ئایین وەرگرتوە.کتێبەکە رووداو وبەسەرهات و وتەی چەندبارەی تێدایە کە ئەمەش درێژدادڕیەکی ناپێویستە بەشێوەیەک کە خوێنەر توشی وەرەزی بێ تاقەتی ئەکات.
Sarwar Jaafar28 reviews2 followersFollowFollowDecember 8, 2020پەرتوکێکی مێژووییە، باسی ڕووداوەکانی فەتحی عیراق و وڵاتی فارس دەکا، لە سەردەمی خەلیفەی موسوڵمانان هافێ "عمری کوڕی خطاب"، بە تایبەت ئەو ڕووداوانەی لە کوردستان ڕوویانداوە.ئامانجی سەرەکی کتێبەکە، هەوڵدانێکە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە کورد بە زەبری هێز و شمشێر موسوڵمان نەبووە، بەڵکو بە ڕەزامەندی تەواوی خۆی بووە، وە یارمەتی سوپای موسوڵمانانیشی داوە لە جەنگەکاندا.کتێبەکە هەوڵدانێکی وردە و پشت بەستن بە چەندین سەرچاوەی مێژوویی بەستراوە. ڕوونکردنەوەی ئەفسانەکانی "دۆڵی ئەسحابان"ی دەڤەری بیتوێن، "دۆڵی شەهیدان"، "ئەسحابە سپی" سلێمانی، "ئەسحابە درێژ"ی ناوچەی دێلێژە کە گوایە گۆڕی "سعد بن ابي وقاص"ە، "عەبابەیلێ"ی هەڵەبجە کە گوایە گۆڕی"أبوعبيدة با الجراح"ه، گۆڕی "ابو دجانة الأنصاري" لە پشدەر، مزگەوتە عەبدوڵڵاییەکان کە گوایە "عبداللەی کوڕی ئیمامی عمر دروستی کردوون و ئەفسانەی "بانەی ئەسحابە کوژ" و کوشتنی هاوەڵان لە ناوچەی سماقوڵی و چەندینی دیکە، بە بەڵگەی دروست هەموو ئەوانەی ڕوونکردۆتەوە کە ئەسڵیان نییە و هۆکارەکانی هاتنە ناوی ئەو ناوانەی بۆ ئەدەبیاتی کوردی ڕوونکردۆتەوە.لە کۆتاییدا نووسەر ئاماژە بە خاڵێکی جوان دەدا، دەڵێ خۆزگە ڕاست بووایە کە ئەوانە گۆڕی ئەو هاوەڵە بەڕێزانەن، چونکە ئەوە دەبووە هۆی ئەوەی کە هەم زیاتر شارەزای مێژووی ئیسلام و مێژووی خۆمان بین، وە هەم دەبووە سەرچاوەیەکی گەشت و گوزاری زۆر باش، کە خەڵکی لە هەموو گۆشەیەکی جیهانی ئیسلامییەوە ڕووی تێبکەن.پێم وایە، کە ئەگەر شەڕیش ڕوویدابێ، کاردانەوەیەکی ئاسایی و یاسایی کورد بووە، وە هیچ بە نەنگی هەژمار ناکرێ کە کورد شەڕی سوپای ئیسلامی کردبێ، هەموو گەلێک بۆی هەیە لە کاتی هێرشکردنە سەری، بەرگری لەخۆی بکا.