Sakar 36 reviews4 followersFollowFollowMarch 15, 2026پیاوسالاری، توندوتیژی و پێشێلکردنی مافی ئافرەت، کۆمەڵگەی ژەهراوی، ئەم کێشانەو زیاتریش لەم ڕۆمانەدا بە زمانێکی ئاسان بەڵام شاعیرانە خراونەتە ڕوو…چیرۆکی کتێبەکە باس لە ژیانی کچێکی گەنج دەکات کە ڕووبەڕووی کێشە باوەکانی کۆمەڵگە داخراو و دواکەوتووەکان دەبێتەوە، ئەو کێشانەی بە هۆی هاوسەرگیری و قسەو قسەڵۆکی خەڵکەوە بەرەوڕووی ئافرەتان دەبێتەوە..“ مرۆڤ کاتێک گەنج و بێئەزمونە و لەسەر بابەتە گرنگەکانی ژیان بە ئاسانی بڕیار دەدات، وەک ئەوە وایە بە چاوی بەستراوەوە بەرانبەر چاڵێکی قووڵ تێپەڕێت. لەم دۆخانەدا مرۆڤ بۆ بەدبەختبوون پێویستی بە هەوڵێکی زۆر نیە. بە بچوکترین هەڵە بە ئاسانی بەدبەخت دەبێت.”
Kazy22 reviewsFollowFollowNovember 15, 2025ساڵانی لە دەستچوو یەکێکە لەو کتێبانەی کە هەرگیز پەشیمان نیمە لە خوێندنەوەی. هەست ناکەی کە خەیاڵە، هەست ئەکەی چیڕۆکی ژیانی کەسێکە کە لەژێر ناوی ڕۆمان خۆی حەشارداوە. نایابە.
Ahmed30 reviews1 followerFollowFollowAugust 20, 2020یەکێک بوو لە جوانترین و پڕماناترین لەو ڕۆمانەنەی کە لەم دواییەدا خوێندومنەتەوە.نوسەر چیرۆکەکەی بە شێوەیەکی پەندئامێزانە ئەگێڕێتەوە، وە تا کۆتایی پێشبینی ناکەیت کە چی ڕوو ئەدات.پێشنیاری ئەکەم بۆ ئەو کەسانەی ماوەیەکە خەریکی خوێندنەوەی پەرتووکی فەلسەفی یان مێژوویی یاخود زانستین بۆ ئەوەی وچانێک وەرگرن، وە هەروەها بۆ ئەو کەسانەش کە سەرەتان لە خوێندنەوە.