Home
My Books
Browse ▾
Recommendations
Choice Awards
Genres
Giveaways
New Releases
Lists
Explore
News & Interviews
Loading...
Community ▾
Groups
Quotes
Ask the Author
People
Sign in
Join
Jump to ratings and reviews
Want to Read
Buy on Amazon
Rate this book
ڕێبهري خێزاني موسڵمان
فەرمان خەرابەيي
0.00
0 ratings
0 reviews
Want to Read
Buy on Amazon
Rate this book
نـــــــــــــــــــاوی كتێب: ڕێبهري خێزاني موسڵمان
ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسهی جۆری كتێب: ژمارهي لاپهره: 376 شاموا / قەبارەي كتێب: 17×24 / جۆري بەرگ: كارتۆني
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (دار المعرفە - بيروت) ساڵي 2012
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2012)
پێشــەكي
إنّ الحمد لله نحمده و نستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيّئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضلّ له، ومن يضلل فلا هادي له، أشهد أنّ لا إله إلا ألله وحده لا شريك له، وأشهد أنّ محمداً عبده و رسوله، أما بعد:
ئايني ئيسلام بۆ خۆش بەختي مرۆڤەكان هاتووە، هەر بۆيەش دەبينين لە هەموو بوارەكاني ژياندا زۆر بە چڕوپڕي ڕێنمايي بۆ مرۆڤ داڕەشتووە، بۆ ئەوەي پەيڕەوي بكەن و بە هۆيەوە بەختەوەر بن و ژيانێكي خۆش بگوزەرێنن، ئەگەر بڕوانين دەبينين ئايني ئيسلام لە هيچ بوارێكدا مرۆڤي فەرامۆش نەكردووە، بەڵكو زۆر بە جواني نەخشەي ژياني بۆ كێشاوە و شوێن پێيەكاني دياري كردووە، تەنها ئەوەندە ماوەتەوە پەيڕەوي بكات، بە پەيڕەوكردنيشي مرۆڤ خۆي سوودمەند دەبێت..
ئيسلام بايەخي تەواوي بە مرۆڤ داوە و ڕێزي گرتووە ئەگەر مرۆڤەكە خۆي ڕێزي خۆي نەشكێنێت، خواي گەورە دەفەرمووێ: [وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا ] (الاسراو:70)، واتە: بەڕاستي ئێمە ڕێزمان لە نەوەي ئادەم گرتووە و لە وشكاني و لە دەريادا هەڵمان گرتوون و ڕۆزي پاك و خاوێنمان پێ داون، هەروەها ڕێزي زيادەي ئەوانمان داوە بەسەر زۆربەي ئەو بەدي هێنراوانەدا كە دروستمان كردوون.
ئيسلام بە هەموو جۆرێك ڕێزي بۆ مرۆڤ داناوە، بەڵكو پێش ئەوەي لە دايكيش ببێت ڕێزي گرتووە و مافي بۆ داناوە، كە دەشمرێت بە هەمان شێوە هەر ڕێزي بۆ داناوە و ڕێزي دەگرێت..
خێزانيش يەكێكە لەو هێلانە جوانانەي كە ئاييني ئيسلام زۆر بايەخ و گرنگي پێداوە، لە سەرەتاي دەستپێكردني كوڕ يان كچ كە دەچنە ژياني هاوسەرگيرييەوە، ڕێگايان پيشان دەدات چۆن هاوبەشي ژيانيان هەڵبژێرن! پاشان چۆن بەيەكەوە بژين! دواتر چۆن منداڵەكانيان پەروەردەبكەن! بۆ ئەوەي بە چاو ڕووني ئەو هەنگاوانە بنێين، هەڵسام بە نووسيني ئەم كتێبە، تاكو بۆ خۆم و بۆ هەموو نەوەيەكي كورد سوودمەند بێت و بزانين چۆن خێزانێكي بەختەوەر پێك دەهێنين، ئەم كتێبە ڕێبەرێكي فراوانە زۆر شتي تيا ڕوونكراوەتەوە كە زۆر گرنگە بۆ خێزان.. پێويستە بۆ كوڕ يان كچ چۆن هاوبەشي ژيانيان هەڵدەبژێرن! بۆ ژن ومێرد چۆن مافي يەك دەدەن و بەختەوەر دەبن! بۆ منداڵكانمان چۆن نەوەيەكي تەندروست و پەروەردەيەكي جوان بەرهەم بێنين! بە گشتي لەو ماوە كەمەي دونيا چۆن بتوانين بە شادي و كامەراني بگوزەرێنين!
بە ئومێدي ئەوەي هەموو لايەك سوودي لێ ببين و ببێت بە ڕێبەرێك بۆ بەختەوەري خێزان.. ئێوەش لە دوعاي خێر بێ بەشمان مەكەن، لە كۆتايدا دەڵيم: ئەوەي لێرە باس كراوە، ئەگەر ڕاست و دروست بێ ئەوە لە خواوەيە و فەزلي خوايە، ئەوەي هەڵەش بێ لە نەفسي خۆمەوەيە و مرۆڤ شياوي هەڵەيە، وصلي الله علي سيدنا محمد وعلي ێله وصحبه أجمعين.
ئەم كتێبە پێك هاتووە لەم بەشانە
بەشي يەكـەم: پرۆسەي هاوسەرگيري.
بەشــي دووەم: ڕێگاكاني هەڵبژاردني هاوسەري ژيان.
بەشي سێ يەم: ئادابي خوازبێني.
بەشي چـوارەم: ئادابي ژن گواستنەوە و جيماع كردن.
بەشـي پێنجەم: بەخشش و نيعمەتي منداڵ.
بەشـي شەشەم: دوو گياني.
بەشي حەوتەم: ڕێگرتن لە سكپري.
بەشي هەشتەم: ئەو سوننەتانەي بۆ منداڵي تازە لە دايك بوو دەكرێ.
بەشي نۆيەم: ئادابي ناولێنان:
بەشي دەيەم: (عقيقە) هۆزەبانە
بەشي يانزەهەم: خەتەنەكردن.
بەشي دوانزەهەم: خوێنەكاني ئافرەت.
بەشي سيانزەهەم: خشتەي خۆراك و شيرپێدان.
بەشي چواردەهەم: منداڵ و خزمەت.
بەشي پانزەهەم: خێزاني موسڵمان.
476 pages, Paperback
Published January 1, 2012
Book details & editions
Loading...
Loading...
About the author
فەرمان خەرابەيي
17 books
1 follower
Follow
Follow
Ratings
&
Reviews
What do
you
think?
Rate this book
Write a Review
Friends
&
Following
Create a free account
to discover what your friends think of this book!
Community Reviews
0.00
0 ratings
0 reviews
5 stars
0 (0%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Search review text
Filters
No one has reviewed this book yet.
Join the discussion
Add
a quote
Start
a discussion
Ask
a question