Hêmin64 reviews15 followersFollowFollowMay 31, 2019زۆربەی هەرە زۆری کورد ، ناسناوی «بێکەس» بە شاعیری بێ هاوتا ، «شێرکۆ بێکەس»ەوە وەیاد دێنن بەڵام ئەو ناوه لە باوکی شێرکۆوە ، شاعیری گەورەی گەل «فایەق بێکەس» بۆی بە میرات مایەوە. شێرکۆ لە دەفتەری شێعری «خێراکە خەریکە مردن بگات» ئاماژە دەکات کە باوکی لە بەر خەمی کوردی بەش خوراو لە ئاسمانەکانیش هەر بە پەرۆشە و تەنانەت ساتێکیش ئاسوودەیی نییە ، بە بڕوای من ڕاست دەکات. ئەو لە بەیت بە بەیت و وشە بە وشەی شێعرەکانی دا باس لە نیشتمانە خاپوورکراو بەڵام بۆ هەمیشە خۆشەویستەکەی دەکا و هانمان دەدات بە فێربوونی زانست و بە کارهێنانی ئەو عیلمە کە بەهێزترین کەرەستەیە بۆ پێشکەوتن ، خزمەتی نیشتمان بکەین. ڕەخنە له ناپاکی نێوانمان دەگرێت و بە پێچەوانەی حەز و گیرۆدەیی زوری بۆ زانست ، پیشان دەدات کە پێش هەموو شتێک مرۆڤه و لەبەر کوشتنی هەزارەها خەڵکی سڤیل و بێ گوناھ بە بۆمبای ئەتۆم کە دەستکردی ئەو عیلمەیە ، نەفرەتی لێدەکاتفیکری سەرکەوتن بە بێ شک ئەی ڕەفیقان غیرەتەفەوز و تەعالی هەر بە سایەی هیممەتەقەومی کورد کە دائیم وا لە حاڵی حەسرەتەباعیسی فیتنە و فەساد و دوودڵیی ناو میللەتەقەومی کورد ، شێرانی میللەت ، فیکری وەحشەت لابدەنوەختی تێکۆشینە ئەمڕۆ ، ڕۆژی عیلم و سەنعەتە###قەدری میللەتان بە جارێ شکاننە حەیاتان ما نە ناو و نیشانباری تەعنەتان واهاته سەرشانوەفدی کوردستان ، میللەت فرۆشانهەرزە وەکیلی شاری خامۆشان### هەر دوو گوێم پڕ بوو لە باسی وەعز و سەرفیترە و زەکاتهەر هەواڵی حەشر و نەشرم پێ ئەڵێی تاکوو مەماتبەسیە لەم مەوزووعە لادە فێری نوێژ بوو کائیناتخوتبەیێکی ئیجتیماعم پێ بڵێ بۆ ڕێی حەیات ئەی مەلا تۆ بی خودا لەم فیکرە کۆنە لابدەفەننی تازەم پێ نیشان دە بۆ تەرەققی و ڕێی نەجاتkurdish