Jump to ratings and reviews
Rate this book

ژیان‌نامە

Rate this book

30 pages, Unknown Binding

3 people are currently reading
37 people want to read

About the author

هێمن موکریانی

7 books66 followers
محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی (بەھاری ١٩٢١ لە مەھاباد – ١٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە ورمێ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو.

ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک(گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.

ھێمن لە رۆژگارێکدا لە دایک دەبێ کە ڕەزاشا جڵەوی حکوومەتی پێیە کە لاسایی ئاتاتورکی دەکردەوە. جلوبەرگی کوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەکرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ، بەش خوراوی و کۆیلەتی ئینسان وەکوو خوێن لە مێشک ودەمار و ئێسک و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی.

لە کاتی منداڵیدا گوێچکە بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو‌ بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلف‌وبێ لای سەعیدی ناکام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلف‌وبێی فێر بکا، بزنۆکێ و مەڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەکا و ھەروەھا شێعرەکانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوکی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکا. ھێمنێکی لادێی کە جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش کەس نەیدەتوانی بە کوردی قسە بکە، منداڵان گاڵتەی پێدەکەن و پێی دەڵێن کرمانج، چونکە ئەو کاتە لە مەھاباد بە خەڵکی دێیان دەکوت کرمانج، ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەرکەوتنێکی زۆر باشەوە تێپەڕ دەکا و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوکی دەرس دەخوێنێ و تەمرینی نووسینی خەت دەکا. باوکی کە دەزانێ خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دەڵێ: بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە. ھێمن کە ھیچ کات خۆشی لە مەلا نەھاتووە، تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ، بەلام ئەو خوێندنە ھیچ کەڵکێکی نابێ، چونکە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەرێ و لە خانەقای شێخی بورھان کە ٨-٩ نەفەر دەبن، جگە لە ھەژار و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن، پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و رێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێک لە لای ئەو دەرس دەخوێنێ.

ھەژار لە پێشەکی دیوانی سەیفولقوزاتدا، بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەکا:

ھێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی لەڕ و قرخن، بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین، لە خانەقا گەیبووینە یەک، نا خێری گیانمان دەرس بخوێنین، خویندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو، لە یەک دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین، یەکی ریش پان، لە عەرەبی شارەزایە و خەتی نییە، ئەوی دی گەردەڵ، فارسی زانە و خەتی خۆشە. جا وەرە شەق و دار بخۆ، خۆ جنێو ھەر باسی ناکرێ، سوێندی کەسم لە سەر نییە، ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین، نیسکێک درۆی تێدا نییە، ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو رەزی، لە پللار دەداران گرتن، لە راوی دووپشک و ئەسپێ و کێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلکە لە ھێلانە دەرھێنان، ھیچ کەس تۆزی نەدەشکاندین. بۆ نەگبەتی ھێمن وە شێعر ھاتبوو، ھەروا گارە گارەی دەھات، جار و بارە شێعرێکی نیوە و کۆڵەی خواری لاپانی دادەنا، بە فیزەوە نیشانی دەدام. یانی ھا بم ناسە، من چیم، منی کڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بکەم.

بەو جۆرە شێعر کوتنی ھێمن لە خانەقاوە سەری ھەڵداوە و پێگەیشتووە. لە گوندی کولیجە لە لای سەید عەوڵای سەید مینە کە پیاوێکی نەخوێندەوار بووە، بەڵام زۆر زانا و تێگەیشتوو دەبێ ،ماوەیەک دەرس دەخوێنێ و بە گەورەترین مامۆستای، مامۆستا ھێمن حیساب دەکرێ. تەمەنی ھیمن دەچێتە سەر و بۆ ئەوەڵین و دوایین جار لە گوندی کولیجە عاشق دەبێ، عیشقێکی پاک و خاوێن و ئاسمانی، بەڵام ئەم عاشق‌بوونە زۆر ناخایەنێ و لێک جیا دەبنەوە و ھەر لەو گوندە فێری سواری و تەقڵە و راوە کەو و کەروێشک دەبێ. ساڵی ١٣١٧ی کۆچیی ھەتاوی کە تەمەنی ١٧ ساڵانە دەبێ، مامۆستاکەی گوندی کولیجە بە جێ دێڵێ و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆیان واتە شیلاناوێ کە ماڵیان چبووە ئەوێ و مل لە کار و کاسبی ھەڵدەکێشێ و بە ڕۆژ خەریکی کاری کشت و کاڵی دەبێ و شەوانە خەریکی خوێندنەوە و شێعردانان، باوکی پێی دەزانێ و دەفتەری شێعرەکانی دەسووتێنێ.

ھێمن کە یەکێک بوو لە گەورەترین شاعێران و نووسەرانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، لە باری پاراستن و بووژاندنەوەی فەرھەنگ و ئەدەب، گەو‌رەترین ھەقی خستۆتە سەر نەتەوەکەی، چونکە لە تاریک وروونی بەیانی ژیانی‌دا، بۆ خڕ کردنەوەی کۆماکانی ئ

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
5 (83%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
1 (16%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 of 1 review
Profile Image for Agir(آگِر).
437 reviews731 followers
February 7, 2018
کوردم ئه‌من
description
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕخاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەڵان و بەندەن و بەردم ئەمن

گەر لە برسان و لەبەر بێبەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەتلەتم کەن بمکوژن هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن


کاتێک بەسەر مێژووی سەدساڵی رابردوودا دەڕوانین، دەبینین هەموو نەتەوەکان قودرەت و نیشتیمانیان دەسکەوتووە هەر ئێمە بێبەش و بێوەرین! شایەد لە خەو و خەیاڵ سەیرمان کردووە یان ئەوەندە خۆش باوەڕ بووگین کە پێمان وانەبوو نیازمان بە دەسەڵات بێت و قەت بە خەیاڵیشمان نەئەهات کەسێک بیەوێت لە سێدارەمان بات و لەبەینمان بەرێت. زۆری نەخایاند کە دەسەڵاتداران ترسیان لەوە نەبایە کوردانیش بیانەوێ وڵاتی خۆیان بوێت و دەسیان کرد بە کورد کوشتن. ئەوان نەیاندەتوانی میلیۆنەها کورد بکوژن بۆیە تێکۆشین بۆ خولقاندنی مرۆڤێک کە دەگەڵ زمان و کەلتووری خۆی نامۆ بێت و ئیدی کورد نەبێ. بەڵام هەموو چت بە پێچەوانەوە رووی دا.
فارسەکان مەتەڵێکیان هەیە کە ئەیژێت: عدو شود سبب خیر، اگر خدا خواهد
دوژمن دەبێتە هۆی خێر و مەنفەعەت، گەر خودا مەیلی لەسەر بێ
دەرەنجامی ئەم زوڵم و زۆرانە بوو بە هۆی ئەوە کە گەلی کورد لە خەو ڕابن و لە کەلتوور و مێژوو و زمانی چەند هەزارساڵەیان دیفاع کەن
لەم کتێبە ئەخوێنین کە چۆن لە ئێراندا رەزاخان بە لاسایی لە ئاتاتۆرک دەیویست پێناسەی کوردی بۆ هەمیشە لەبەین بەرێ، بەڵام نەک هەر کورد لەبەین نەچوو بەڵکوو کۆماری مەهابادیش دامەزرا و سەدەها رۆژنامە و کتێب بە زمانی کوردی لە چاپ دران کە وەکوو خوێنێکی نوێ بە کوردان ژیانێکی دووبارەی بەخشی، گەرچی تەمەنی زۆری نەخایاند وەلێ ئێمە هێشتاکە لە ئەوەیە کە زیندووین... ناوی قازی محەمەد و مامۆستا هەژار و مامۆستا هێمنی موکریانی و تەواوی قارەمانانی کۆمار لە دڵمان نەخش بووە و لە مێژووی کورد بۆ هەتاهەتایە ماونەتەوە و قەد نامرن؛ نەک هەر بۆ خەبات و تێکۆشینیان،بەڵکوو بەبۆنەی شەرەف و مرۆڤایەتیان:
قازی بوو
کورد پەروەر بوو
پێشەوا بوو
ڕابەر بوو
هەر کورد نەبوو
بەشەر بوو
خەمی خەڵکی لەبەر بوو

هێمن موکریانی

کاتێک کتێبی چێشتی مجێور-م دەخوێندەوە دەمگوت کاش مامۆستا هێمنیش ئاوەها کتێبێکی نووسیبێت،کە زانیم بەداخەوە قەت سی لاپەڕەی لە بەسەرهاتەکانی ژیانی نووسیوە کە ئەوەندە خۆشن حەسرەت دەخۆم بۆ ئەوەندە کەم...مامۆستا هێمن رووداوگەلێکی زۆر لە ژیانیدا روویداوە و تا ئێستاش لەنێو خەڵکا قسەی پیاوچاکی و باشی ئەوترێ. چیرۆکی خواروو یەکێک لەوانەیە

ڕۆژێك لە مانگی ڕه‌مه‌زان دەبێت ، مام هێمن له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و باڵه‌كایه‌تی دێت . له‌ ناو ماشێندا جغاره‌یه‌ك داده‌گیرسێنێ ، هه‌رچی له‌ ماشێنه‌كه‌دان ڕانه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ به‌ گژیا دادێن :

ـ پیره‌مێرد ! پێت له‌ سه‌ر لێوی قه‌بره‌ ، له‌ خودا ناترسی و به‌و ڕه‌مه‌زانه‌تیه‌ ڕۆژوو ده‌شكێنی؟
ـ بۆچی كاكه‌ ئێوه‌ پێتان وایه‌ من كێم؟
ـ چووزانین ؟ پیره‌مێردێكی و به‌ڕۆژوونیت
ـ كاكه‌ من فه‌له‌م ، باوكی *فه‌رانسۆ حه‌ریریم* ! كوڕم حاكمه‌ له‌ گه‌ڵاڵه‌ و ده‌چم سه‌ری ده‌ده‌م !
ـ ئه‌ی ، مامه‌ ده‌بێ بمانبه‌خشی ، نه‌مانزانی !

هێمن ده‌یگوت ئه‌وجار جغاره‌یان بۆ داده‌گیرساندم و ده‌یاندامێ ، ئاویان بۆ ده‌هێنام كه‌ نه‌وه‌ك حاكمی كوڕم بزانێ و لێیان توڕه‌ بێ!
فه‌رانسۆ نه‌قڵه‌كه‌ی بیستبوەوه‌ و ببووه‌ مایه‌ی پێكه‌نین و ئێستاش هه‌ر دەیگوت: هێمنی باوكم!



شین‌گێڕی هەژار بۆ هێمن:

هەر یەکێک بو هەژار و هێمن
منیش هەر تۆ بوم و تۆش هەر من

ڕوحێک بوین دابەش له دو لەش
دو لەشی ماندوی بەخت ڕەش

پەیمان بو بەجێم نەهێڵی
وێڵم نەکەی له شوێن خێڵی

باری خەم وێکڕا هەڵبگرین
دوا جاریش پێکەوە بمرین

تۆی کوردی وا خاوەن بەڵێن
چی تۆی کردە پەیمان‌ شکێن

ژیانی پڕژانی بێ دەرمان
گەیشتە هەواری هەرمان

بۆ ئەو کۆچەی بێ منت کرد
ئەو بەشە خۆشەی تۆ بردت

زای گیان و دڵ بە سۆیە
شین بۆخۆمە نەک بۆ تۆیە

خۆزگە بەر لە تۆ ده‌مردم
تۆ شیوەنت بۆ دەکردم

دوور لە تۆ دڵ گۆمی خوێنم
بە گازەندەوە دەت دوێنم

منیش وەک تۆ قە‌ڵسم لە ژیان
بۆچت جێ هێشتم هێمن گیان



لە دواییدا:
دەرکە بشکێنە، پەچە بدڕێنە، ڕاکە مەدرەسە
چاری دەردی کوردەواری، خوێندنە هەر خوێندنە

مامۆستا هێمن

نیشانی داگرتنی کتێب:
https://files.fm/u/8n35e2q2#_
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.