شێعره‌کانی جه‌لال مه‌له‌کشا ، پیت به پیت و به‌یت به به‌یت ، فریادی خامۆش کراوی وشه‌کانن. ڕه‌نگه پێوست بێت مامۆستا بۆخۆی کتێبێک له سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی شێعره‌کانی بنووسێت چونکه به بۆنه‌ی زمانی پوخت و پاراوی ده‌توانین زۆر به ئاسانی بیخوێنینه‌وه به‌ڵام به بۆنه‌ی به‌رفراوان و هه‌مه‌لایه‌نه بوونی شێعره‌کان ، تێگه‌یشتی ته‌واوه‌تیان پێویستی به تێڕامان و تێکۆشانێکی زۆره.
مێژوو ده‌ڵێ سه‌دان که‌ڕه‌ت گۆڕه‌پانی منیان کرده جه‌هه‌نده‌م و وڵاتێکیان تیا هه‌ڵقرچان! به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانی دوو دیارده له سه‌ر سینگم بسڕنه‌وه یه‌کیان کورد و ئه‌وی تریان وشه‌ی پیرۆزی کوردستان
به هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ مامۆستا مه‌له‌کشا