خوێندنەوەی ڕشتەی مرواری وەکو خوێندەوەی مێژووێکی کۆمەڵایەتی کوردانی کوردستانی باشوورە بە گشتی و بە تایبەت ناوچەی سلێمانی کە تیایدا عەلائەدین سوجادی گشت ئەو بەسەرهات و قسە نەستەق و نوکتە و کارەکتەرە دیار و ناودارەکان باس دەکات و تێکەڵەیەکە لە کلتوورە باوەکانی ئەو سەردەمە بە گێرانەوەی کەسەکان و خۆیشی هەروەها، گەر بە زمانێکی ساناتر و گشتگیرتر پوختەیەکی جوانە وەکو بیرەوەریەکی وەستاوی ئەو سەردەمە کە بە نەمری هێشتوویەتەوە بە خامە جوانەکانی کە تەنیا بە خوێندنەوەی تێیدەگەییت کە چۆن بەسەرهات دەگێردرێتەوە و چۆن چۆنیش دەگوازرێتەوە بە شێوازی نووسین.
جوانی و شکۆیی بۆ زمانەکەمان بە هیوای بتوانین پتەوتری بکەین لە ڕێگای وەرگێڕان و نووسین و گواستنەوەی هەموو ئەوانەی لامان گرینگە لە زمان و خووڕەوشت و ئاداب و کلتوورە جوانەکەمان.