کتێب چوار نامیلکەی دوکتۆر شەریعەتی لە خۆ گرتووە کە لە هەر کامیان دا باسی بەشێک لە گرفت و هەڵەی کۆمەڵگای موسڵمان بە گشتی و کۆمەڵگای شیعەی ئێران بە تایبەتی دەکات. هەر ئەو جۆرەی مامۆستا هەژار دەفەرمێت ، ئەم پیاوە کاتی خۆی قسەیەکی بۆ کردن هەبووە و بۆ کاتی خۆی چ خراپ چ چاک جێگای سەرنج بووە بەڵام ئێستاکە دوای پەنجا ساڵ بە بڕوای من شەریعەتی بووە بە بەشێک لە مێژووی ڕابردوو و بیر و هزرەکانی بۆ ئێستا بە کەڵک نایەت با لەوەش گەڕێن کە کاتی خۆشی ڕەخنه لە سەر شەریعەتی زۆر بووە و تەنانەت عەبباس میلانی مامۆستای ناوداری بوواری مێژوو دەڵێ کە شەریعەتی یەکێک لەو ڕۆشنبیرانەیە کە هەر وەک زیاتری ڕۆشنبیرانی ئەو کاتی ئێران زیاتر لەوەی دەیزانی ، قسەی دەکرد. بەڵام من هیچ تێناگەم چۆن لە کۆمەڵگای کوردەواری لە کۆڵ ئەم کابرایە نابنەوە ، بە تایبەت لە باشووری کوردستان ؛ برای بەڕێزم لە وڵاتی خودی شەریعەتیش ئێستاکە نیوئەوەندەی لایەنگر نییە کە تۆ بەرۆکی بۆ دەدڕی. بە بڕوای من ئەگەر دەتانەوێت ئەم کتێبە بخوێننەوە تەنیا لەبەر وەرگێڕانە شیرین و بێ وێنەکەی هەژاری نەمر بیخوێننەوە و شایەدیش تۆزێک ئاشنا بوون لەگەڵ بیر و باوەڕەکانی نووسەر
سەرنج: بۆخۆم دوای یازده مانگ لە خوێندنەوەی سێ نامیلکە بە زۆری نامیلکەی چوارەمم خوێندنەوە