كتێبێك ده‌رباره‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری لایه‌نه‌كانی ژیان و به‌هه‌می مه‌وله‌وی، كه ده‌كرێ بووتری بۆ كه‌سێك بیه‌وێ مه‌وله‌وی بناسێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ی كافیه. دكتۆر سۆران سنه‌یی هاتووه له شه‌رحی شعره‌كانی ڕێبازێكی زۆر زانستی و ئه‌كادیمی به‌كارهێناوه به‌شێوه‌یه‌ك كه له شه‌رحی هه‌ر پارچه شعرێك، له‌م چه‌ند بواره‌ی بۆ لێكدانه‌وه‌ی شعره‌كان تێپه‌ڕاندووه ئه‌مانیش بواره‌كانی واژه و ته‌ركیب و زاراوه و واتای شعر‌و ڕوانگهكانن، وه له دوایین بواریشد هه‌روه‌كو خۆی ده‌ڵیت، هاتووه به‌پێی ناوهڕۆك و مه‌فهوم و مه‌به‌ستی ئه‌سڵی شعرهكه ناوێكی بۆ پارچه شعرهكه هه‌ڵبژاردووه. نوسه‌ر زۆر چالاكانه توانیویه‌تی له زۆر ڕوانهگهوه لێكدانه‌وه بۆ شعره‌كان بكات وه‌كو له ڕوانگه‌كانی جوانپه‌رستی ، ئیشقی حه‌قیقی و مه‌جازی، گه‌شبینی و ڕشبینی و ناسكی خه‌یاڵ و … هتد.
د. كوردستان موكریانی ده‌رباره‌ی ئه‌م كتێبه نوسیویه‌تی ” ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به‌ده‌ستتان سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌وی نه‌مره. به‌ڵام نه‌ك هه‌روه‌كو دیوانێك، به‌ڵكو وه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر تیشكی زانست دا لێكۆڵراوهتهوه و هه‌موو لایه‌نێكی بیری مه‌وله‌وی كه له‌نێو هۆنراوه‌كانیدا ده‌ربڕاوه بهڕێبازێكی زانستانه شیكراوهتهوه و ڕوون كراوه‌ته‌وه”.
بۆ ناسینی مه‌وله‌وی هه‌روه‌كو پێشتر ووتم ئه‌م كتێبه كافیه، نوسه‌ریش له پاش ووتاردا نوسیویه‌تی “ڕه‌نگه بوێرم بڵێم كه هه‌ر به شه‌رح كردنی ئه‌م چل پارچه شعره، دوور نیه زۆر لایه‌نی جیهان بینی و بیر و هزری مه‌وله‌ویم ڕوون كردبێته‌وه”.
ئاماده‌كردنی بابه‌ت: په‌شێو مه‌جید