Jump to ratings and reviews
Rate this book

تۆ مەچۆ بۆ شەڕ

Rate this book
سەرجەم شعرەکانی ماردین ەیبراهیم

138 pages, Unknown Binding

First published March 14, 2015

16 people are currently reading
189 people want to read

About the author

ماردین ئیبراهیم

6 books38 followers

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
31 (51%)
4 stars
11 (18%)
3 stars
7 (11%)
2 stars
5 (8%)
1 star
6 (10%)
Displaying 1 - 8 of 8 reviews
Profile Image for Bara'a Moussa.
211 reviews8 followers
February 8, 2020
خه‌دیجه‌ گوڵاوی دایکمه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌و نه‌خشه‌ عه‌قڵانییه‌ش ناڕوات به‌ڕێوه‌، به‌ڵام له‌ناخ و ئاگایی مندا ئه‌وه‌ هه‌بوو، که‌ چۆن بتوانم شتێک بکه‌م دایکم نه‌مر بێت، ئه‌و شتێکی زۆری بۆ ژیانی من کردووه‌، من چ شتێک بکه‌م که‌ ته‌نیا من ده‌توانم بیکه‌م، هیچ که‌سیبَکی تر ناتوامێت ئه‌وه‌ بۆ دایکم بکات، ئه‌وه‌مکرد که‌ ئه‌وده‌قه‌ی بۆ بنوسم و به‌نه‌مریی بیهێڵمه‌وه‌.




تۆش فریوی دنیات خوارد
دنیا وایە خەدیجە
یەکەمجار پەپووسلێمانەکانت پیشاندەدات
ئینجا ئەبابیلەکان
یەکەمجار مانگ بە تریفەکانییەوە دەنێرێت
ئینجا دووپشکەکان
کە دڵبەستەی بوویت وەک ناپاکێک پشتت تێدەکات وەک فاحیشەیەک ڕووت لێوەردەگێڕێت

دنیا وایە خەدیجە !! دنیا وایە

پێم دەڵێی غەریبەکان خەون نابینن؟ بەڵام من , لەڕۆما , ئەو ڕۆژانەی وەک
سەگ لە چارەنووسی خۆم هەڵدەهاتم , تۆم لەیاد بوو
تۆم لەیاد بوو , ئەو کاتانەی لە یەختەکاندا
دەڕشامەوە
لەسەر کۆنکرێتی ساردی بەندەرەکان دەخەوتم و
تۆم لەیاد بوو


کەنگێ وای لێهات بەینی من و تۆ , خەدیجە؟
بە بیرت نایەت
ژیژکێکمان هەبوو
لە ترسی فڕۆکەکان خۆی دەشاردەوە
ژیژکێکمان هەبوو
بە گەنجی قاروونمان نەدەدا
بە بیرت نایەت لە وەڕانگە
شیری بزنەکانت دەخواردەوە
چونکە دایکت نەمابوو
حەز ناکەم وەک شاعیرانی دی بڵێم دنیا تەم بوو , بەڵام دنیا تەم بوو
کچۆڵەیەک بوویت لە ماشێن دەترسایت
لەتۆ وایە مانگایە و خوا کردوویەتی بە ئاسن

پێم دەڵێی کوڕەکان ڕەحم لە دڵیاندا نییە؟ بەڵام من , لە کۆرنسۆس , ئەو
شەوانەی لای ماسیگرەکان خۆم گەرمدەکردەوە , تۆم لە یاد بوو
تۆم لە یاد بوو

ئەو دەمەو عەسرانەی لەناو بەلەمەکاندا قورعانم دەخوێند
لە ئیجەدا قرشەکان ڕاویان دەنام و تۆم لەیاد بوو


دنیا وایە خەدیجە
یەکەمجار زەردەپەڕت بۆ دەڕازێنێتەوە
تا فریوی تاڵە زیوینەکانی بخۆیت
کازیوە دەهێنێته سەر ڕێت
تا بکەویتە داوی نەسیمی سبەینای
کە جوانییەکانی هەڵیانخەڵەتاندیت , کە بەختیارییە وردەکانی لە خشتەیان
بردیت , کە دڵشادییە کەمخایەنەکانی زەفەریان پێبردیت,ئینجا وەک
هاوڕێیەکی خائین پاشقولت لێدەگرێت , وەک دۆستێکی دووڕوو چەمۆڵەت لێدەنێت
Profile Image for Gashtyar.
13 reviews7 followers
October 4, 2022
٭ژیان بە گێرانەوەی ماردین چەندە جوانە....
٭جوانیەکی ئیجگار قووڵ لە غەمدا هەیە، کە لەوانەیە هەرگیز لە شادیدا نەیدۆزێتەوە.
٭شیعرەکانی ماردین نایابن و، پێویستە بخوێنرێنەوە...
Profile Image for Peshawa Jalal Muhammad.
24 reviews1 follower
October 8, 2022
پێمگوتن با لە ئێوارەیەکی هاویندا
لای کێڵگەیەکی زەردی گوڵەبەڕۆژەوە
خۆمان بکوژین
ئەو هەموو جوانیەی لە هەڵفڕینی کتوپڕی پۆڕێکدا
بوو
پەشیمانی کردینەوە
ئەو هەموو نەشئەیەی لە بۆنی گەڵامێوێکدا بوو
پەشیمانی کردینەوە

پێمگوتن با دەمەوعەسرێکی بەهاری
لە لای دارچوالەیەکی شۆخەوە خۆمان بکوژین
لەنجەولاری پەڵەگەنمێک پەشیمانی کردینەوە
با لەناو گەرمەی سروتێکی پایزدا
خۆمان بکوژین
ڕاکردنی کچێک بە ژێر باراندا پەشیمانی کردینەوە
با لە مانگەشەوێکی چلە
کاتێک بەفر بە باوە دەبارێت
خۆمان بکوژین
حیلەی ماینێکی کەحێل پەشیمانی کردینەوە

پێمگوتن ها ئەوە خەنجەر من زۆر موحتاجم
بمکوژن
دەستیان تێمنەچوو بمکوژن خوشکەکانم!

ماردین ئیبراهیم - خوشکەکانم (١٩٩٩-٢٠٠٠)
Profile Image for V.
19 reviews
June 10, 2024
ئەم دوو ئەستێرەیەش بە خاتری شیعرەکانی «خەدیجە» و «نەینەوا»ـیە. پێشتر سێ رۆمانی ماردین ئیبراهیمم خوێندۆتەوە و بەدڵم بوون، چەندین جاریش شیعری «خەدیجە»ـم بە ئۆنڵاین خوێندۆتەوە و خۆشم ویستووە، بۆیە ئەم کتێبە بۆ من بێهیواکەر بوو. شیعری خراپ و لێکپچڕاو، خاڵبەندی و ئیدیتێکی زۆر خراپ.
ئەو هەموو چوار و پێنج ئەستێرەیەی ڕیڤیو دەمخەنە گومانەوە، ئایا هەر بەڕاستی دیوانەکە خراپە، یان من تێینەگەیشتووم؟ بەهیوام ڕۆژێک بێت دووبارە بیخوێنمەوە و ڕام بگۆڕێ.
Profile Image for Sima Radha.
8 reviews2 followers
Read
December 29, 2024
شیعرەکانی دەست لە ڕۆح دەدەن، بەڵام ئەو کفرانەی تێدایەتی بەهای کتێبەکەی نەهێشت..
Profile Image for Bawan.
31 reviews28 followers
May 2, 2015
کاک ماردین هەرجی بنووسێ جوانە، ئەم کتێبەشی بەدەر نییە . زۆر زۆرم بەدڵ بوو بەتایبەتی شیعری (خوشکەکانم)
Profile Image for Rahell Bamo.
31 reviews16 followers
March 20, 2015
هؤنراوةى خةديجة و تؤمةجو بؤ شةر بةراستي نايابن
Displaying 1 - 8 of 8 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.